یەکێک لەو کەسانەی سوکایەتی بە مێردمنداڵەکەی بەغدا کردبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
SNN
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه سوكایه‌تییان به مێردمنداڵه‌كه‌ی به‌غدا كردبوو لە شاری سلێمانی ده‌ستگیرکرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “یه‌كێك له‌و كه‌سانه لە شاری سلێمانی ده‌ستگیرکرا كه سوكایه‌تییان به محەمەد مێردمنداڵه‌كه‌ی به‌غدا كردبوو، لە ئێستادا دەستگیرکراوەکە له شاری سلێمانییه”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای كۆتاییهاتنی رێكاره یاساییه‌كان كه‌سه‌كه راده‌ستی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌غدا ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له به‌غدایه.”
چەند رۆژێک لەمەوبەر گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە، کە تێیدا مێرمنداڵێک دەردەکەوێت لەلایەن چەند ئەندامێکى هێزە ئەمنییەکانەوە لێیدەدرێت و قژى بە چەقۆ دەبڕدرێت و وتەى ناشرینى پێدەوترێت.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق چاوی بەو مێردمنداڵە کەوت و بەڵێنیدا تاوانباران بەسزابگەیەنێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









