
لۆگۆى بزووتنهوهى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN- هەولێر
ژمارەیەك پەرلەمنتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوایان لە رێكخەری گشتی و جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە حکومەت بکشێنەوە، جڤاتیش رەتی دەکاتەوە لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بكشێنەوە، بە پەرلەمنتارەكانیان وتووە ئێمە لەگەڵ پارتی رێککەوتنمان كردووە بۆ ئەوەی بەشداربین لەو حکومەت.
بەپێی زانیارەكانی SNN, هەریەكە لە عەلی حەمە ساڵح و گۆرانی ئینزیبات و دابان محەمەد و شیرین ئەمین داوایە لە عومەری سەید عەلی كردووە كە بەهۆی خراپی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان و نەدانی مووچەو جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكانی كابینەی نۆیەم با بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆیەمەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێتەوە، بەڵام رێكخەری گشتی و جڤاتی گشتی ئەوداوایەیان رەتكردۆتەوە.
هەربەپێی زانیارەكان بەپەرلەمنتارەكانیان وتووە ئێمە لەكابینەكە ناكشێینەوە و رێكەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، بۆیە ئەوان بڕیاری كشانەوە لە كابینەی نۆیەم نادەن.
تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە تەواوی ئەو پۆستانەی بەر بزوتنەوەی گۆڕان كەتووە کە پڕنەكراوەتەوە لە كابینەی نۆیەم، پڕدەكرێنەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









