
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یەکەمین دانیشتنی دادگای تایبەت بە کەیسی سکاڵای کۆمپانیای (دایناستی) لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان و یاریدەدەری ئێستای سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزە لە دادگای (هایپترەیشن) لە لەندەن به‌ڕێوه‌چوو، کە ماوەی (2 کاتژمێر و 50 خولەک)ی خایاند، یه‌کێک له به‌شداربووانى دادگاکه رایدهگەیەنێت: “ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم کهیسهکە بدۆڕێنێت ده‌که‌وێته ژێر قه‌رزێکى زۆره‌وه” .
رۆژنامەنووس دانا نەقی کە بەشێوەی “ئۆنلاین” بەشداری لە دانیشتنی دادگاکەدا کردووە، به SNNی راگەیاند: “دانیشتنی ئەمڕۆی دادگا بۆ پرساندن بوو، دادگا مۆڵەتی پێنج هەفتەی بە هەردوولا داوە بۆ ئەوەی هەریەکەیان دوو کەسی شارەزا بهێنن لەسەر کەیسەکە و خەڵکانی ئاسایی لە هەرێمی کوردستان داخڵی پرۆسەکە بکرێن و قسەی خۆیان بکەن، دادوەر لای روون نەبوو لە داهاتوودا پۆستی ئاشتی هەورامی چی لێدێت، چونکه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا وه‌زیرى نوێى سامانه سروشتییه‌کان له کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دیارى ده‌کرێت”.
وتیشى: “کۆمپانیای (دایناستی پترلیۆم) کە کۆمپانیایەکی لۆکاڵییە و که‌سێک بە ناوی (هیوا ئاوات) سەرۆکایەتی دەکات، رۆژی 14ی ئابی 2019 لە دادگای شاهانەی بەریتانیا سکاڵایەکی لەسەر ئاشتی هەورامی تۆمارکرد و لە سکاڵاکەیدا ئاشتی هەورامی تۆمەتبار دەکات بەوەی داوای بەرتیلی لێکردووە و بەهۆی ئەوەی بەرتیلی نەداوە کێشە بۆ گرێبەستێکی دروستکراوە بۆ کارکردن لە دوو کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستان.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: “کۆمپانیای (دایناستی) یه‌که‌م کۆمپانیایه له سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان کە سکاڵای لەسەر ئاشتی هەورامی تۆمارکردبێت له دادگایه‌کى جیهانى، که پێم وایه ئه‌م که‌یسه له به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دۆسییه‌ى نه‌وتى تێدا هه‌ڵده‌درێته‌وه که نهێنى و گه‌نده‌ڵى و بابه‌تى زۆر شاراوه‌ى تێدا باس ده‌کرێت، بۆیه باشترین شت ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لایان رێکبکه‌ون و کێشه‌که‌یان له ناوخۆیاندا چاره‌سه‌ربکه‌ن چونکه به هه‌ڵدانه‌وه‌ى ئه‌و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندى به پرسى نه‌وته‌وه هه‌یه هه‌ڵبدرێته‌وه ئه‌وا کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌خاته به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌وه”.
رونیشیکردهوه: ”پارێزەرەکەی ئاشتی هەورامی هەوڵیداوە لە بنەڕەتەوە کۆتایی بە سکاڵاکەی کۆمپانیای (دایناستی) بهێنێت و لە دادگای لەندەنەوە رەوانەی دادگاکانی ناوخۆی عێراقی بکاتەوە، بەو پێیەی نەوتی هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری خۆیەتی و ئاشتی هەورامیش وەکو یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزە خاوەنی پارێزبەندییە، بەڵام لەم هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبووە”.
تیمی ئاشتی هەورامی لەوەدا سەرکەوتووبوون لە یەکەم دانیشتنی دادگادا رێگەیان نەدا تیمی پارێزەرانی کۆمپانیا (دایناستی) بۆچوونی یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان داخڵی ناو دانیشتنی دادگا بکەن تایبەت بە شایەتیدانی ئەو لەبارەی پۆستەکەی ئاشتی هەورامییەوە.
لەو شایەتیدانەدا بۆ کۆمپانیای (دایناستی)، یوسف محەمەد باسی لەوەکردووە لە هەرێمی کوردستان پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت هیچ یاسایەکی نییە، بۆیە پاڵپشتییە یاساییەکان لە نمونەی “پارێزبەندی” نایگرێتەوە.
کێشەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ ناونیشانی ئاشتی هەورامیدا بووە، پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە ئاشتی هەورامی ئێستا ئەو پۆستەی هەیە، بۆ سەرۆکی دادگا وەکو پۆستێکی خاوەن پارێزبەندی، قایلکەر نەبووە، بۆیە سەرۆکی دادگاکە بڕیاریداوە، لە پێنج هەفتەی داهاتوودا لەسەر ئەم کەیسە هەردوولا (واتە تیمی پارێزەرانی ئاشتی هەورامی و تیمی پارێزەرانی کۆمپانیای دایناستی) هەریەکەیان دوو کەسی شارەزای خۆیان وەکو شایەتحاڵ بهێننە ناو پرۆسەکەوە بۆ یەکلاکردنەوە بابەتە کێشەلەسەرەکان”.
هاوکات سەرکەوت شەمسەدین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، وه‌ک شاهید دژى ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، له پرۆسه‌ى دادگاییکردنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى له‌نده‌ن به‌شداربوو، رایگه‌یاند: “لە دادگاییەکەدا، بەڵگەکانم خستە بەردەست دادوەران و پارێزەران لە دژی ئاشتی هەورامی و حکومەتی هەرێم، کە نەوتی هەرێم خاوەنی هیچ سەروەرییەک نییە و ئاشتی هەورامیش خاوەنی پارێزبەندی نییە”.
جێگاى ئاماژه پێکردنه، کۆمپانیای ( دایناستی) پشکەکانی کۆمپانیایەکی ئیسپانی (ریپسۆڵ) لە هەردوو کێڵگەکانی (کوردەمیر) و (تۆپخانە) کڕیوەتەوە و بڕیاربوو لەو دوو کێڵگەیەدا کار بکات، بەڵام ئاشتی هەورامی رێگری لێکردووە و دەستوەردان و “رێگری نایاسایی” کردووە و داوای پشکی گرێبەستەکەی لێکردووە بە بەهای 20% بۆ 30%. بۆیه کۆمپانیاکه داوای قەرەبووی (ملیارێک و 500 ملیۆن) دۆلار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









