یەکێتى مامۆستایان چەند پێشنیارێک لەبارەى دەستپێکردنەوە وەرزى نوێى خوێندن دەکات

SNN-هەوراز ئەحمەد
سەرۆکى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان رایدەگەیەنێت: “بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن بە سەرکەوتووى بەڕێوەبچێت پێویستە حکومەت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکات ئەگەر نا هیچ گەرەنتیەک نیە سەبارەت بە چارەنووسى خوێندنى ئەمساڵ”.
دڵشاد مەجید، سەرۆکى لقى سلێمانى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بە SNNى راگەیاند: “وادەى دەستپێکردنەوەى وەرزى نوێى خوێندن نزیکبۆتەوە، پێویستە میکانیزمى گونجاو بە تایبەت لە بارەى خۆپارێزى و جێبەجێکردنى رێنمایە تەندروستیەکان لە ناوەندەکانى خوێندن بگیرێتە بەر”.
وتیشى: “پێویستە حکومەتى هەرێم بیر لەوە بکاتەوە 30 رۆژ جارێک مووچە بەسەر مامۆستایان دابەش بکات، ئەو کارە لە ئەولەویەتى کارەکانى بێت، چونکە ئەگەر مووچە دابەش نەکرێت هیچ گەرەنتیەک نیە پرۆسەى خوێندن سەرکەوتوو بێت”.
ئاماژەى بەوەش کرد: “ئێمە پێشنیار دەکەین ژمارەى قوتابیان لە پۆلەکانى خوێندن کەمبکرێتەوە بە جۆرێک ئەگەر لە پۆلێکدا پێشتر 40 قوتابى بووبێت ئەوا بکرێت بە 20 قوتابى و کاتى دەوام رۆژەکانیش بۆ نیوە کەمبکرێتەوە و دەبێت هەموو کەلوپەلەکانى خۆپارێزى دابین بکرێت لە ماسک و دەستکێش و بابەتى پاککەرەوە بۆ ئەوەى مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە کەمبکرێتەوە”.
ساڵانە لە سەرەتاى مانگى ئەیلولدا وەرزى نوێى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دەستیپێدەکرد بەڵام بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە روون نیە ئەمساڵ ئەو پرۆسەیە کەى دەستپێدەکات و میکانیزمەکەى چۆن دەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









