ئەمڕۆ پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی ئەمریکای کراوە بۆ یەکەمجار بە بێ هاندەر دەستپێدەکات

یاریگایەکی تێنسی سەرزەوی کە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی تێدا ئەنجامدراوە
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە، پاڵەوانێتی گەورەی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی، بە بێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوە دەچێت.
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاندەران ئامادە نابن و پێشتریش چەندین ئەستێرە ئامادەنەبوونیان لە پاڵەوانێتیەکە راگەیاندبوو، کە دیارترینیان رافایل نادالی ئیسپانی و فیدرێری سویسرییە.
پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە یەکێکە لە 4 پاڵەوانێتییە گەورەکەی جیهان و ماوەی یارییەکانی دوو هەفتە دەخایەنێت و یەکەمجاریشە لە مێژوودا بە بێ هاندەر بەڕێوە دەچێت.
هەریەکە لە رۆجێر فیدرێری سویسری و نادالی ئیسپانی ئامادە نابن، کە ماوەی 20ساڵە لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی لەمشێوەیە یەکەمجارە ئەم دوو ئەستێرە ئامادە نابن، فاڤرینکای سویسریش کە پاڵەوانی 2016 بوو، بەهۆی خراپی دۆخی شاری نیویۆرک، ئامادەنەبوونی راگەیاند.
مارتین دیل پۆترۆی ئەرجەنتینیش بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ئامادە نابێت،ئەم یاریزانە ساڵی 2009 توانی نازناوەکە بباتەوە،هەریەکە لە مۆنفیسی فەرەنسی، فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی، نیک کیریۆسی ئوسترالی، تسۆنگای فەرەنسی و نیشی کۆری ژاپۆنی ئامادەی پاڵەوانێتیەکە نابن.
کۆی خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە 21,600,000 ملیۆن دۆلارە، پاڵەوان 2,600,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت، دووەمی ریزبەندی پاڵەوانێتیەکە 1.300,000 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووهم 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووهم 12, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









