
خۆرخێ میسی و بارتۆمیۆ
SNN Sport
میدیاکانی ئیسپانیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوانی خۆرخێ میسی باوکی میسی و بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بڵاودەکەنەوە و بۆچوونەکانی هەردوولا دووربووە لە یەکتری.
میدیاکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرای دەکەن، بارتۆمیۆ بە باوکی میسی وتووە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە، هیچ قسەیەکی لەسەر ناکەین تەنیا قسەکردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەبێت.
هەروەها باوکی میسی بە بارتۆمیۆی وتووە، میسی هەست بەوە ناکات لە داهاتوودا خۆی لە یانەی بەرشەلۆنە ببینێتەوە، بۆیە برۆ فاکسی بۆ یانەکەی ناردووەو داوای رۆشتنی کردووە.
بارتۆمیۆ بە باوکی میسی وتووە چاوەڕوانی ئەو یاریزانە دەکەین پەیوەندی بە راهێنانەکانەوە بکات، ئەمەش پاش ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو ئامادە نەبوو، پێی وتووە لە %100 پشت بە تواناکانی ئەو یاریزانە دەبەستین و لە پلانەکانمان دامانناوە بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ کومان.
کۆبوونەوەی نێوانیان نزیکەی دوو کاتژمێری خایاندووە، هەردوولا بۆچوونەکانیان زۆر دووربوون لە یەکتری، میسی لە رێگەی باوکی و پارێزەرەکەیەوە داوای لە بارتۆمیۆ و بەرپرسانی یانەکەی کردووە رێگەی بدەن بە ئازاد بەرشەلۆنە جێبهێڵێت پێش ئەوەی لە دادگا دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام ئەوان بە هەموو شێوەیەک رەتیانکردووەتەوە، باوکی میسیش وتوویەتی کوڕەکەم لە بەرشەلۆنە نامێنێتەوە.
لە کۆتایدا میدیاکان ئاشکرای دەکەن، لەوانەیە چەندین کۆبوونەوەی تر لە نێوان هەردوولا ئەنجام بدرێت، بەڵام کاتی کۆبوونەوەکانیان نەزانیوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









