بەهۆی خزمەت و گرنگی پێدان، تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی دیكەوە ڕوو لە سلێمانی دەكەن

کۆرۆنا فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی متمانەبوونیان بە كەرتی تەندروستیی سلێمانی و پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییەی زۆرەی كە بێ بەرامبەر بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای دەكەین، زۆربەی ئەو نەخۆشانەی كە ڕوو لە نەخۆشخانەكەمان دەكەن دانیشتووی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان و ئیمەش بەیەك چاو سەیری هەموو نەخۆشەكان دەكەین.
د. ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید عەلی والی، لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرتی تەندروستی لە سلێمانی توانی زۆر بە باشی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئامادەبكات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا نەخۆشخانەكەی ئێمە توانیومانە بە باشترین شێوە خزمەت بە تووشبووانی كۆرۆنا بكەین ئەمەش وایكرد كە ناوبانگی كەرتی تەندروستیی لە سلێمانی لە هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەنگبداتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا بەشێكی زۆری ئەو نەخۆشخانەی كە لە نەخۆشخانەكەماندا چارەسەر وەردەگرن دانیشتووی پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ و هەولێر و بەغدا و بەسرە و چەند پارێزگا و ناوچەیەکی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە نەخۆشمان بۆدێت، زۆر جار ویستومانە نەخۆشێك بگوازینەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی دیكە لەلایەن نەخۆشكە و كەسوكارەكەیەوە ڕێگریمان لێكراوە و داوای ئەوەیان لێكردوین كە دەبێت هەر لەم نەخۆشخانەدا بمێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو متمانە زۆرەیەی كە بەنەخۆشخانەكانی سلێمانی و نەخۆشخانەكانی ئێمە هەیانە”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید عەلی والی ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك وەزیری تەندروستی عێراق سەردانیكردین و لە نزیكەوە ئەو خزمەتانەی بینی كە بە نەخۆشەكانی دەكەین، ئەوەی پێ ڕاگەیاندین كە ئەو خزمەتەی لەم نەخۆشخانەیە دەكرێت هەر ئەو خزمەتەیە كە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكرێت و بڕە پارەسەركی زۆریش لەهاووڵاتییان وەردەگیرێت، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە كە ئێمە جیاوازیمان نەكردووە و ناكەین لە نێوان نەخۆشی پارێزگای سلێمانی و دەوورووبەری لەگەڵ نەخۆشی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









