كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى ده‌ستیپێكرد

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى ده‌ستیپێكرد.
بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێرى SNN له هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وهفدى باڵاى هه‌ردوولا له پیرمام ده‌ستیپێكرد”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق، وه‌زیرى ده‌ره‌وه و وه‌زیرى دارایی عێراق به‌شدار ده‌بن، پرسه‌كانى: بودجه، مووچه، پشكى هه‌رێم له بودجه، ده‌روازه سنوورییه‌كان، هه‌نارده‌كردنى نه‌وت تاوتوێده‌كرێن”.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك ده‌كات و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و كه‌مپى قادیا تایبه‌ت به كوردانى ئێزدى به‌سه‌رده‌كاته‌وه، دواتر سه‌ردانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات و سه‌ردانى مه‌رزى نێوده‌ڵه‌تى باشماخ ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین سه‌ردانى ئه‌و سهرۆكوهزیرانهى عێراقه بۆ هه‌رێم له‌دواى بوونى به سه‌رۆكوه‌زیران، له‌دواى ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وانه دێت كه شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند رۆژى رابردوودا له به‌غدا ئه‌نجامیدان له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى بودجه و مووچه‌ى هه‌رێم.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









