
بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئەنجامی هێرش و دەستدرێژییەكانی دەوڵەتی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان و ناوچە سنورییەكان، تا ئێستا زیاد لە 500 گوند چۆڵكراون، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی پەرلەمانی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم وەك پێویست هەڵویستی دژ بە توركیا نەبووە و سەردانی كازمیش بۆ شوێنی بۆردومانەكان پەیامێكی ڕوونە بۆ توركیا بە كۆتایی هێنان بەخەونی زیندووكردنەوەی ویلایەتی موسڵ.
باڵامبۆ محەمەد عەلی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەردەوامی دەستدرێژی و بۆردمانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەرخاكی هەرێمی كورستان و كردنە قوربانی گوندنشیان و چۆڵكردنی گوندەكان پێچەوانەی هەموو ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئێمە لە لیژنەكەی خۆمان چەندین جار سەردانی گوندە سەرسنورییەكانمان كردووە كە زیانیان بەركەوتووە و چۆڵكراون ڕاپۆرتی خۆمان داوەتە لایەنەپەیوەندیدارەكان بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەسەردانەكانماندا ئەوەمان بۆ دەركەوتووە كە سەرەڕای ئەو زیانە مادییەی زۆرەی بەر ناوچە سنورییەكان كەوتووە چەندین هاووڵاتی بریندار و شەهید بوون، لە هەمان كاتیشدا زیاد لە 500 گوند بەهۆی بەردەوامی دەستدرێژییەكانی توركیاوە چۆڵكراون، ئەمەش زیانێكی زۆری ئابووری بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە، هاوكات تا ئێستاش توركیا ناوبەناو بۆردومانی ناوچە سنوورییەكان دەكات و حكومەتی هەرێمیش وەك پێویست هەڵوێستی نەبووە”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی روونكردەوە، بەهۆی ئەوەی بابەتی ناوچە سنوورییەكان بابەتێكی سیادییە، ئەركی حكومەتی عێراقە لەسەر ئەو دەستدرێژییانە بێتە دەنگ بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لەڕێگەی نوێنەرانی كورد لە بەغدا هەوڵی ئەومانداوە كە دەبێت عێراقیش لەم بابەتەدا بێدەنگ نەبێت، چونكە بێدەنگ بوونی حكومەتی عێراقیش بەمانای ڕازیبوونیەتی بە داگیركردنی خاكەكە و دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنی ئەو ناوچانەی هێرشیان كراوەتەسەر لەلایەن توركیاوە، ئەو پەیامە دەگەیەنێت كە دەبێت توركیا سنورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێت و كۆتایی بەو خەونە بهێنێت كە دەیەوێت لەڕێگەی داگیركاری و هێرشەكانییەوە ویلایەتی موسڵ دووبارە دروستبكاتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









