تووشبووانی تالاسیمیای هەولێر دۆخی تەندروستییان لەژێر مەترسیدایە

نەخۆشخانی تالاسیمیا له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەنتەری تالاسمیای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بە ئاگا وەرنەوە ئیتر بەسە دەسەڵات دارانی بێ بەرنامە.
دۆخی تەندروستی تووشبووانی تالاسیمیا هەولیر زۆر خراپە، سروە عەلی بەرپرسی ڕاگەیاندی سنتەری تالاسیمیا لەشاری هەولێر بەSNNی ڕاگەیاندن: بە ئاگا وەرنەوە ئیتر بەسە دەسەڵاتدارانی بێ بەرنامە، لە کەرتی تەندروستی و دۆخی تووشبووانی تالاسیمیا هەولیر زۆر خراپە، تکایە بگەنە فریامان.
وتیشی، “ماوەی چەند رۆژە بێ دەرمانین و کەسیش خەمێکمان لێ ناخوات ئەگەر دۆخەکە وابەردەوامبێت کارەسات لە سەنتەری تالاسیمیا ڕوودەدات”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە کێشەی زۆر زۆرمان هەیە بەتەنها کێشەی دەرمان نییە کێشەی بیناشمان هەیە کەچەندان ساڵە لەچاوەڕوانی تەواوبوونی بیناداین.
سامان سەلمان بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر بە SNN وت “لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی سەنتەری تالاسیمیا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









