“ئەمساڵ گرێبەستی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە کوردستان ئەنجامدەدرێت”

هێڵی شەمەندەفەر
SNN- بڕیار محەمەد
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لەسەرتاسەری کوردستان دابمەزرێنێت و ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بە SNNی راگەیاند :” ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی رێگاکانی ھاتووچۆ بەردەوامن ، بۆیە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەنیازە هێڵی شەمەندەفەر لەسەرتاسەری کوردستان دابمەزرێنێت و ئەمساڵ گرێبەستەکەی ئەنجامبدرێت”.
وتیشی ،” یەکێک لە پلانەکانی وەزارەت، جێبەجێکردنی ھێڵی شەمەندەفەرە لە ھەرێمی کوردستان کە بڕیارە ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی جێبەجێبکرێت، ئەویش ئەنجامدانی گرێبەستە بۆ پڕۆژەی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان”.
باسی لەوەشکرد،”درووستکردنی ھێڵی شەمەندەفەر، ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ تەنیا گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”
دەشڵێت ،” ھێڵی شەمەندەفەر لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و ھەموو شارەکان پێکەوە دەبەسترێنەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە و کەوتنە کاری ھێڵەکە، بێگومان سوودی ئێجگار زۆری دەبێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان بەنرخێکی ھەرزان و شێوازێکی سەردەمیانە ھاتووچۆ بکەن، ئەوە جگە لەوەی چەندین سوودی دیکەی ھەیە وەک پاراستنی ژینگە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









