بەهۆی سوتانی شارەوانی هەڵەبجە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، مانگێگە کاری هاووڵاتییان وەستاوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر سوتاندنی بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە و ڕاگرتنی دەوام و ڕاینەكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، هەرچەندە سەرۆكی شارەوانی چەنید جارێك سەردانی وەزارەتی شارەوانی و دارایی كردووە بەڵام تا ئێستا حكومەت بودجەی بۆ نۆژەنكردنەوەی شارەوانی دابیننەكردووە.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر سوتاندنی بینای شارەوانی لەلایەن ژمارەیەك لە هاووڵاتییانەوە بە ناوی خۆپیشاندان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ خەرجنەكراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بیناكەمان، لە كاتێكدا من بۆخۆم چوار جار سەردانی هەولێرم كردووە و لەگەڵ وەزیری شارەوانی و هەروەها وەزیری دارایش كۆبوومەتەوە و دەرخستەی زەرەروزیانەكانم ئاراستەكردوون هەرچەندە بەڵێنی بەدەمەوەهاتنیان پێداوین بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەكمان بۆ خەرج نەكراوە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی بینای شارەوانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا سیستەمی ئۆنلایەن لە نێوان وەزارەتەكانی دیكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی جێبەجێ دەكرێت، ئەم سیستەمەش لەبری ئەوەی كارئاسانی زیاتر بكات بۆ زوو ڕایكردنی مامەڵەكان بەڵام بە پێچوانەوە ڕۆتینی زیاتر كردووە، چونكە كاتێك ئێمە دەرخەستەكەمان بە سیستەمی ئۆنلاین لە وەزارەتی شارەوانییەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە لەهەمان كاتدا وەزارەتی دارایی داوای ئەوەیانكرد كە بەشێوەی دەستیش دەرخستەكەیان پێبدەین، ئەوەشمان لەگەڵ كردن بەدەستیش پێماندان بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كە ئێمە رووبەڕووی زۆر گرفت بووینەتەوە، لەلایەن هاووڵاتییانیشەوە فشارێكی زۆرمان لەسەرە بەهۆی ڕاینەكردنی مامەڵەكانیان بە گوێرەی پێویست كە ئەوانیش مافی خۆیانە هەرچەندە هەر بە گوێرەی توانا مامەڵەكانمان ڕایكردوون، بەڵام ئەگەر لەم هەفتەیەدا وەڵاممان نەدرێتەوە ناچارین بەتەواوەتی دەوام ڕابگرین.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









