“ئەو بەڵێن و پرۆژانەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بە هەڵەبجەی دابوو سڕاونەتەوە”

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەموو ئەو بەڵێن و پڕۆژە و بودجانەی بەڵێن درابوو بۆ هەڵەبجە جێبەجێی بكرێن، لە سایتی نوێی وەزارەتەكەدا سڕاونەتەوە وبونیان نییە و ئەمەش هەنگاوێكی دیكەیە بۆ نا ڕوونی و لادان لە هێڵە گشتییەكانی ئەم كابینەیە.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم لە هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كاری خۆیدا لە بڕگەی یەكەم باسی چاكسازی و شەفافیەت دەكرێت، بەڵام چەند ساڵێكە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بودجەی تەرخان كردووە بۆ كۆمەڵێك ناوچەی جیاجیا لە هەرێم و بە پاساوی قەیرانی دارایی و كێشەی نێوان حكومەت و بانكی ئەهلی زۆربەی نەكەوتونەتە بواری جێبەجێكردنەوە لە ناویشیاندا پڕۆژە تایبەتەكانی هەڵەبجە بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بڕیار بوو جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە سایتی فەرمی خۆیدا تا پێش چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بە درێژایی كابینەی هەشت و ساڵێكی كابینەی نۆ لە ژێر ناوی بنیاتنانی تواناكان بە ئینگلیزی و كوردی ئاماژەی بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارانە كردووە لە كاتی واژووی گرێبەستەكان وە بەڵێنی خەرج كردنی دارابوو، بەڵام ئێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سایتی وەزارەتی نوێكردووەتەوە هەموو ئەوزانیاریانەی سڕیوەتەوە نەماوە، هێندە ناڕونە هیچ كەسێك نازانێت ئەو بودجانە چۆن خەرجكراون، بۆیە دەبوو ئەم كابینەیە وەك لە هێڵە گشتیەكان ئاماژەیان پێكردووە زیاتر بەرەو شەفافیەت بچێت نەك پێچەوانەكەی.
جێگیری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “حكومەتی هەرێم كاتێك بۆ ناوچەیەك بودجەیەك خەرج دەكات كە سەرەتا وەرگیراوە لە كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ مەبەستی پرۆژە بووە، بۆیە وا بڕیارە فڕۆكەخانەی دهۆك لەسەر ئەو بودجانە دەستپێبكاتەوە كە لە ڕیزبەندی چوارەمە لە خشتەكە، لە كاتێكدا پرۆژەكانی هەڵەبجە لە ڕیزبەندی دووەمی ئەو لیستەدان كە بڕیاربوو بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام تا ئێستا یەك دینار بۆ هەڵەبجە خەرنەكراوە”.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









