لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوو نزیکەی 15هەزار هاووڵاتی کۆچییان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات

کۆچکردن
SNNـ بڕیار محەمەد
بەپێی ئامارێکی پرۆژەی گەنج لەهەرێمی کوردستان لەماوەی نۆ مانگی رابردوو نزیکەی 15هەزار هاووڵاتی کۆچیانکردووە، گەنجێکی دهۆکی دەڵێت زۆرینەی گەنجان هاووڵاتییان بەهۆی بێکاری ڕوو لەدەرەوەی وڵات دەکەن.
سەعدوڵا بەرواری، هاووڵاتییەکی شاری دهۆک لەبارەی کۆچی هاووڵاتییان و گەنجانەوە دەڵێت: بەهۆیی خراپی ژیان و کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی کار هۆکاری سەرەکین بۆکۆچی گەنجان و هاووڵاتییان، بەتایبەتیش لەم چەند ساڵەی رابردوو زۆرینەی گەنجان بێکار بوون و رێژەی هەژاریش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆتەوە.
وتیشی “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەیکی هەبێت بۆ ئەوەی سود لە ئەزموون و توانای گەنجان وەربگرێت، دەرفەتی کاریشیان بۆ بڕەخسێنێت”.
لای خۆشیەوە سۆران ڕەشید، بەرپرسی میدیایی پڕۆژەى کۆچبەر لە کوردستان بە SNN ی راگەیاند: بەپێی دواین ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلول، نزیکەى 14.500 هاووڵاتی هەرێم کۆچیان کردووە بەرەو دەرەوە وڵات.
وتیشی “هەروەها نزیکەى 27 کۆچبەری هەرێم یان مردوون یاخود بێسەروشوێن بوون، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان توانیویانە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، واتە یۆنان و ئیتاڵیا”.
بەپێی بەدواداچوونێکی SNN لەو ژمارەی کە پڕۆژەى کۆچبەر لە کوردستان رایگەیاندووە زۆرینەی ئەوانەی کۆچیانکردووە لەسنووری پارێزگای دهۆکە دوای ئەوانیش هەولێر و دواتر سلێمانییە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









