وێنه:له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بردنه‌وه تۆمار ده‌كات

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌دووه‌م یارى خولى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌كانى كوردستان كه له‌شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا بردنه‌وه تۆمار ده‌كات.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى لاوانى سلێمانى بۆ زیاتر گرنگیدان به‌ئاستى لاوان و گه‌نجان خولێكى تۆپی پێى بۆ تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى چوار یانه كردووەته‌وه و له‌دووه‌م یاری خوله‌كه‌شدا پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و كۆیه به‌یه‌ك گه‌یشتن.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به به‌هێزی یاریزانانى پێشمه‌رگه ده‌ستى پێكرد، به‌جۆرێك كه زۆرترین هه‌لى گۆڵكردنیان بۆ هه‌ڵكه‌وت، به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه‌ى كۆیه رێگربوو له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان.
گێمى دووه‌م به پێچه‌وانه‌وه یانه‌ى پێشمه‌رگه سوودی له هێرشه‌كانی بینی بۆ سه‌ر گۆڵی كۆیه به‌جۆرێك توانییان دوو گۆڵ تۆماربكه‌ن له رێگه‌ی كامۆ به‌كرو شكار ئه‌كبه‌ر له‌خوله‌كه‌كانى 69 و 81.
دوای ئه‌و دوو گۆڵه یانه‌ى كۆیه زۆر هه‌وڵیدا بۆ یهكسانكردنهوهى ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام بێ ئاكام بوو.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سوودى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆتاى هات.
سامی عه‌بدوڵڵا یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا بۆ ئێمه زۆر گرنگی هه‌یه، چونكه له‌چه‌ند مانگی داهاتوو خوله‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات وه‌ك ئاماده‌كاریش وایه بۆ خولی كوردستان، هه‌روه‌ها سوودێكی تری هه‌یه بۆ پێشكه‌وتنی خۆمان و پێگه‌یاندنی یاریزان، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی وه‌ستانی مه‌شقه‌كان و یارییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانان دروست كردبوو، به‌لام ئێمه به‌رده‌وام بووین له مه‌شقه‌كانمان له‌رێگه‌ی راهێنهرهكهمانهوه”.
ئه‌حمه‌د خه‌سره‌و یاریزانی یانه‌ی كۆیه رایگه‌یاند:” به‌هۆی وه‌ستانی یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی یانه نایابه‌كان و پلهیهكانی كوردستان، كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا زۆر سوودی هه‌یه بۆ یاریزانان و یانه‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كیش واده‌بێت بۆ خوله‌كانی كوردستان، بۆیه داواش ده‌كه‌م كه یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان به‌رده‌وامی بدات به‌كردنه‌وه‌ی خوله‌كان”.
بڕیاره له سێیه‌م یارى خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ى ئاشتى و كۆیه به‌یه‌ك بگه‌ن و دۆڕاوهیان ماڵئاوای له خوله‌كه ده‌كات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









