لیژنه‌ی مۆڵه‌تدانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق سه‌ردانی یانه‌كان ده‌كات

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
لیژنه‌ی مۆڵه‌تدان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دەستیكردووه به سه‌ردانیكردنی ئه‌و یانانه‌ی له خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2020-2021 یاری ده‌كه‌ن ،ئەمەش بۆ به ئاگابوون له ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كان و پێوه‌ره‌كان بۆ پێدانی مۆڵه‌تی ئاسیایی و سه‌ره‌تاش له یانه‌ی قووه جه‌وییه ده‌بێت.
دكتۆر حسێن فه‌لامه‌رز سه‌رۆكی لیژنه‌كه له به‌یاننامه‌یەكیدا دووپاتی كرده‌وه‌و وتی:” سه‌ردانی ئه‌و یانانه‌ی كه مۆڵه‌تی ئاسیایی ده‌یانگرێته‌وه و دۆسێكانیان ته‌واو كردووه ده‌كرێت ، لیژنه‌کە لە رۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌ستده‌كات به سه‌ردانیكردنی یانه‌كان و سه‌ره‌تاش له یانه‌ی قووه جه‌وییه وه ده‌ستپێده‌كات و لیژنه‌كه كاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانی له باره‌گای یانه‌كه ئاماده ده‌بێت “.
هه‌روه‌ها فه‌لامه‌رز وتی:” له رۆژانی داهاتوو سه‌ردانی یانه‌كانی تر ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ی ئه‌و کاتەیە كه له لیژنه‌كه دیاری كراون و ئامانج له سه‌ردانیكردنی ئه‌و یانانه‌ی پێداویستی و پێوه‌ره ئاسیاكانیان ته‌واو كردووە، ئەمەش بۆ پێدانی مۆڵه‌ته پێیان و به پێی و یاساکانی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا دیاری كردوون.
له كۆتاییدا وتی:” هیوای به‌رده‌وامی هاوكاری ده‌خوازین له نێوان یانه‌كان و لیژنه‌ی مۆڵهتدانهكان بۆ كۆتاییهێنان به سه‌ردانه‌كان له كاته دیاریكراوه‌كان “.
لیژنه‌ی مۆڵهتپێدانهكان له 20ی ئه‌م مانگه‌دا سستەمی ( كڵاس )ی تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌ت به یانه‌كان كه له ریزی خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2020-2021 یاری ده‌كه‌ن داخست.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









