
بڕیار محەمەد-SNN
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە دەست SNN کەوتوون، رێژەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان لە هەرێمی کوردستان، بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە، هەولێریش لەرووی زۆری رێژەی دەستدرێژی سێکسی، پێشەنگی پارێزگاکانی هەرێمە.
رەوەند سابیری، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکان لە بەرێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، سێ حاڵەتی كوشتنی ژنان هەبووە، هەروەها 13 حاڵەتی خۆكوشتن و 26 حاڵەتی خۆسوتاندن تۆمار كراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 35 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، هەولێریش لە ریزی پێشەوەی پارێزگاکان دێت بە تۆمارکردنی 14 حاڵەت.
راشیگەیاند: لەدوای هەولێر، دهۆک دووەم پارێزگای هەرێمە کە زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تێدا تۆمارکرابێت کە 11 حاڵەتبوون، لە سلێمانیش حەوت حاڵەت و لە سۆران سێ حاڵەت هەبوون، بەڵام لە هەریەکە لە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.
سەبارەت بە ئامارەکانی کوشتنی ژنان، رەوەند سابیری باسی لەوەکرد، ئەو سێ حاڵەتەی کەلەسەر ئاستی هەرێم تۆمارکراون دووانیان لە هەولێر و یەکێکیشیان لە دهۆکبووە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکان، زۆرترین حاڵەتەکانی خۆسوتاندنی ژنان و کچان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بوون، بەجۆرێک نۆ حاڵەت لە هەولێر و 11 حاڵەت لە دهۆک تۆمارکراوە، هەرچی پارێزگا و ئیدارەکانی دیکەشە بەمجۆرەبوون: سلێمانی دوو حاڵەت، ڕاپەڕین یەک حاڵەت، سۆران سێ حاڵەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی شەش مانگدا سێ هەزار و 769 ژن سکاڵایان تۆمارکردووە لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی کە کراوەتە سەریان، کە زۆرترین رێژە لە هەولێر بووە کە هەزار و 287 سکاڵا بووە، لەدوای ئەویش لە دهۆک زۆرترین سکاڵا تۆمارکراوە کە ئەویش 981 سکاڵا بووە، لە سلێمانی 925، لە گەرمیان 323، لە ڕاپەڕین 162، لە سۆران 91 سکاڵا تۆمارکراون.
ئەگەر بەراورد لە نێوان ئامارەکانی شەش مانگی ئەمساڵ و شەش مانگی ساڵی رابردوو بکەین، دەبینین توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان کەمیکردووە، بەجۆرێک لە شەش مانگی ساڵی رابردوو 22 حاڵەتی کوشتن، 32 حاڵەتی خۆکوشتن، 58 حاڵەتی خۆسوتاندن، 47 حاڵەتی دەستدرێژی دژ بە ژنان هەبوون، هەر لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 972 سکاڵای یاسایی دژ بە توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان تۆمارکراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









