نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە و ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدهگهیهنێت: حكومەتی عێراقی دەستی بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كردووە و لەم هەفتەیەشدا دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دواتر 320 ملیارەكەش دەنێرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “وەزارەتی دارایی عێراق پلانی تایبەت بەخۆی هەیە لە دابەشكردنی مووچە، نایەوێت لە پێشدا 320 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام مووچەخۆرانی خۆی مووچەیان وەرنەگرتبێت، بۆیە لە ئێستادا هەموو هەوڵەكان بە ئاراستەی ئەوەن كە وەزارەتی دارایی عێراق لە زووترین كاتدا قەرزێكی ناوخۆیی بكات بۆ دابینكردنی سیولەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە ئەگەریش زۆر نزیكە لەم هەفتەیەدا دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان”.
وتیشى: “ئەگەر وەزارەتی دارایی سیولەی پێویستی لەبەردەستدا بێت لەماوەی دوو رۆژدا دەتوانێت مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكات، پاشان 320 ملیار دینارەكە رەوانەی هەرێم دەنێرێت، چونكە ئەو قەرزەی كە وابڕیارە حكومەتی عێراق بیكات پشكی هەرێم، تەنیا ئەو 320 ملیارەیە كە بڕیارە بۆ مووچەی بنێرێت”.
لەلایەكی دیكەوە بەرپرسێكی سەربە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەی بۆ SNN روونكردەوە، “وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی %18 بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە 400 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ كۆكراوەتەوە و لە چاوەڕوانی گەیشتنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدایە، چونكە وەزارەتی دارایی دەیەوێت بە یەك لیست مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان رابگەیەنێت”.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









