تووشبووانی كۆرۆنا لە شارەزوور تەنیا لە نەخۆشخانەی شۆڕش وەردەگیرێن

سەنتەری کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كارگیڕی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی مانگرتنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە، گرفتێكی زۆر بۆ هاووڵاتییان دروستبووە، هاوكات تووشبووانی كۆرۆنا نە لە سلێمانی نە لە هەڵەبجە وەرناگیرێن بەناچاری ڕوو لە نەخۆشخانەی شۆڕش دەكەن.
ڕێبین حەمە حەسەن، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە و جیبەجێنەكردنی بەڵێنی دابەشكردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك، چەند ڕۆژێكە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامییان كردووە، ئەمەش گرفتێكی زۆری بۆ هاووڵاتییان دروستكردووە بە ناچاری ڕوو لە نۆرینگە ئەهلییەكان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە تووشبووانی كۆرۆناوە هەیە، ئەوەیە كە نە لە نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە نە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی نەخۆشمان لێوەرناگرن نەخۆشمان ناردوەتە هەڵەبجە لێیان وەرنەگرتوین، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەكانی ئەوێش پڕبوون لە تووشبووانی كۆرۆنا، بۆیە بە ناچاری بە سوپاسەوە كە نەخۆشخانەی شۆڕش ئامادەیی دەربڕیوە ئەو نەخۆشانەمان لێوەر بگرێت كە باری تەندروستییان زۆر ناجێگیرە و پێویستیان بە ئۆكسجینی بەردوام هەیە.
ئەو بەرپرسەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ ئەوەشی خستەڕوو، سەنتەرێكی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای شارەزووریش بوونی هەیە، بەڵام ئەوە سەنتەرێكی ڕاوێژكارییەو تا كاتژمێر12 دەوامی تیادا دەكرێت، بۆیە نەخۆشخانەی شۆڕشیش ئەوەیان پێڕاگەیاندوین كە نەخۆشێكیان بۆ بنێرین باری تەندروستی ناجێگیربێت هەموو نەخۆشێك وەرناگرن بەهۆی كەمی جێگاوە.
ماوەی نزیكەی 50 ڕۆژە پزیشكان و كارمەندنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی مووچەیان وەرنەگرتووە، تا ئێستاش هیچ وادەیەك ڕانەگەیەندراوە بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
58 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









