پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو: سورین لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت لە دانیشتنێکی دیکەدا

0
753

SNN-عەلی حەمە سەعید

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان سوورن لەسەر پرساندنی سەرۆکی حکومەت لە دانیشتنێکی دیکەی پەرلەماندا کە واژووی لەسەر کۆکراوەتەوە.

سەرچنار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە  SNNی راگەیاند: هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان ئەگەر تەنیا بۆ گوێگرتن بێت و وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی بە ڕوونی تیادا نەدرێتەوە پێمان وانییە هیچ لە دۆخی هاووڵاتییان بگۆڕێت، بەڵام ئەوەی گرنگە هاووڵاتییان بیزانن، ئەوەیە كە هواتنەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەت جیاوازە لەو یاداشتەی كە ئێمە بە واژووی 33 پەرلەمانتار ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردووە بۆ پرساندنی.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە سورین لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت لە دانیشتنێكی دیكەدا كە بە وتەی دەستەی سەرۆكایەتی لە سەرەتای ئەم مانگەوە یاداشتەكەی ئێمەیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و دەبێت لەماوەی 14 ڕۆژدا جێبەجێبكرێت، بۆیە ئەو هاتنەی ئەمڕۆ بە گوێرەی مادەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆ و بانگهێشتەكەی ئێمەش بە گوێرەی مادەی 68 پەیڕەوی ناوخۆیە و بۆ پرساندن و خستنەبەرنامەی لێسەندنەوەی متمانەیە ئەگەر وەڵامەكانمان بەدڵ نەبوو.

وابڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە میوانداری بكرێن، بە وتەی چاودێرانی سیاسی و پەرلەمانتارانیش هاتنەكەی سەرۆكی حكومەت بڕیاری گرنگی تیادا نادرێت و هیچ شتێك لە دۆخی هاووڵاتییان ناگۆڕێت بەڵكو تەنیا بۆ “بەتاڵكردنەوەی سیحری بانگهێشتی پرساندنی سەرۆكی حكومەتە”.

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان بە  SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان خۆی بۆخۆی هەنگاوێكی ئەرێنییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاتنەكەی هیچ شتێكی دڵخۆشكەری لێناخوێندرێتەوە كە جێگەی ئومێدی هاووڵاتییانبێت و ئەو دۆخە قەیراناوییەی لەم كابینەیەدا هاتووەتە ئاراوە بە ڕۆشتنێكی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان چارەسەر ناكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆشتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان دوای ئەوە دێتە كە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران كۆكرایەوە بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت بە مەبەستی پرساندنی، تەنیا بۆ بەتاڵكردنەوەی سیحر ئەو پەرلەمانتارانەیە كە بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەتیان هیناوەتە ئاراوە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی ڕۆشتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان ناتوانین هیچ هیوایەكی لەسەر هەڵبچنین چونكە بەلای هاووڵاتییانەوە باشكردنی دۆخی بژێوییان و دابەشكردنی مووچەكانیان لە ڕۆشتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this