“ئهترسین حكومهتى ههرێم گرفت لهبهردهم دروستكردنى نهخۆشخانهى كۆرۆنا له سلێمانى دروستبكات”

ڕێبوار كهریم، ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق
SNN – عەلی حهمه سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: بە هەوڵی ئێمە وەك ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری كورد توانیمان لەڕێگەی وەزیری تەندروستیی عێراقییەوە حكومەتی ئەڵمانیا بهێنینە سەرهێڵ بۆ ئەوەی لە شاری سلێمانی نەخۆشخانەیەكی گەورەی تایبەت بە كۆرۆنا دروست بكات، دهشڵێت: “دهترسین حكومهتى ههرێم بهربهست لهبهردهم دروستكردنى دروستبكات”.
ڕێبوار كەریم، ئەندامی سهربهخۆ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەند مانگێكە لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری هاوڕێم لە هەوڵی ئەوەداین كە لەڕێگەی وەزیری تەندروستیی عێراقەوە فشار لەسەر حكومەتی ئەڵمانیا دروستبكەین بۆ ئەوەی نەخۆشخانەیەكی گەورەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی دروستبكات، خۆشبهختانه دواجار هەوڵەكەمان سەریگرت و حكومەتی ئەڵمانیان بڕیاریدا كە گەورەترین نەخۆشخانەی كۆرۆنا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لە پارێزگای سلێمانی دروستبكات”.
وتیشى: “دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی حكومەتی ئەڵمانییە بۆ دروستكردنی چوار نەخۆشخانەی گەورە لە چەند پارێزگایەكی عێراق، خۆشبەختانە یەكێك لەو نەخۆشخانانە بۆ شاری سلێمانی دەبێت”.
به وتهى ئهو پهرلهمانتاره، “دروستكردنى ئهو نهخۆشخانهیه هیچ پەیوەندییەكی بە حكومەتی هەرێم یان وەزارەتی تەندروستيی هەرێمەوە نییە، بۆیه ترسيان لەوە هەیە حكومەتی هەرێم گرفت لەبەردەم دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیه دروستبكات”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو :”بەئاشكرا وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی هەرێم رێگرە لە ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، بە بەرپرسانی عێراقییان راگەیاندووە: بەبێ ئاگاداری ئێمە هیچ مەنێرن بۆ ئەو دوو پارێزگایە، بۆ ئەو مەبەستەش من ماوەی شەش مانگە پرسیارم ئاراستەی حكومەتی هەرێم كردووە بۆ رێگرە لە ناردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە؟! بەڵام وەڵام نەدراومەتەوە، بۆیە هیوادارم حكومەت گرفت لەبەردەم ئەم نەخۆشخانەیەش دروست نەكات”.
قسهكانى ئهو پهرلهمانتاره لهكاتێكدایه كه دوێنێ چوارشهممه سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومهتى هەرێم رایگهیاند: “وەزارەتی دارایی بودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34% و دهۆک 23%”، پێشتریش چهند جارێك رهتیكردووهتهوه كه جیاوازى لهنێوان پارێزگاكاندا بكهن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









