پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن روونکردنەوە دەدات

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە سبەی شەممە 10/10/2020 وەك یەكەم ڕۆژی كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دیاریكردووە، بەڵام بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، بەهۆی ئەوەی یەكێتی مامۆستایان و هەروەها كارمەندانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە بۆیە سبەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بەڕووی خوێندكاراندا ناكرێنەوە.
عومەر ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا سبەی وەك دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاریكردووە، بەڵام پێناچێت دەرگای ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕووی قوتابیاندا بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری نەكردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ چەند پاڵنەرێك دەگەڕێنەوە كە یەكێكیان پەیوەندی بەوەوە هەیە یەكێتی مامۆستایان بایكۆتی دەوامی راگەیاندووە و بەشێكی زۆری مامۆستایانیش پابەندن بەو بایكۆتەوە، هاوكات فەرمانبەران و كارمەندانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەش بەهەمان شێوە بایكۆتی دەوامیان كردووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: راگەیاندنی بایكۆت لە لایەن یەكێتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ دابەشنەكردنی مووچە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا نزیکەی 50 ڕۆژە مووچە دابەشنەكراوە و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچە.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









