لەبارەی دۆخی شەنگال شاندێکی هەرێم لەگەڵ کازمی و بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە

SNN-بڕیار محەمەد
شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەدایە و پاشانیش لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی عێراق کۆدەبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکان رێککەوتنە لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال.
سەرچاوەیەک لە نێو شاندەکە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێستا شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و پاشانیش لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی کۆدەبێتەوە، دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەش رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال دەکرێت .
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو شاندێکی حکومەتی عێراق لە هەولێر لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و بڕیارە ئەمڕۆ دوایین رێککەوتن لەوبارەیەوە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەردوولا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال سەردانی بەغدا.
پێشتر راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی ئەمنی شەنگالیان کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا.
هەروەها مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای ئاساییکردنەوەی رەوشی قەزای شەنگالی کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە رەوشی ئەمنی قەزای شەنگال رێگربووە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









