ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی داوای بایکۆتکردنی دەوامی خوێندن دەکات

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی پێشتریدا
SNN
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا دووپاتیکردەوە کە سبەینێ دەوامی خوێندنی قۆناغەکانی یەک و دووی سەرەتایی دەستپێدەکاتەوە، ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی داوای بایکۆتکردنی دەوامی خوێندنی لە مامۆستایان کرد بە خوێندنی ناوپۆل و ئەلیکترۆنیشەوە.
ئەنجومەنەکە رەخنەی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە گرتووە کە گوایە “مامۆستایان پشتگوێ دەخات و گوێ بە داواکانیان نادات”.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کە لە چەند خاڵێکدا کۆکراوەتەوە:
1 ـ وەزارەتی پەروەردە گوێی بۆ بۆچونی پسپۆران و خەمخۆران نەگرت و سوورە لەسەر بە ئەلکترۆنی کردنی خوێندن ، کە پێمان وایە ئەم بڕیارە بە زیانی پرۆسەی پەروەردە تەواو دەبێت و تەنها بۆ خۆدزینەوەیە لە داواڕەواکانی مامۆستایان ، هاوکات ئەم بڕیارە خزمەتکردنە بە خوێندنگە ئەهلییەکان و بەشێکە لە پرۆسەی بە پارەکردنی خۆێندن و دەبێتە هۆی زیاتر پەراوێزخستنی خوێندنی حکومی .
2 ـ بەداخەوە وەزارەتی پەروەردە و وەزیرەکەی بیر لە بینا و دار و بەرد و قەڵەم و دەفتەر دەکاتەوە ، بەڵام مامۆستایان وەکو پێکهێنەری سەرەکی پەروەردە پشت گوێ دەخەن و گوێ بۆ داواڕەواکانیان ناگرن .
3 ـ وەزارەتی پەروەردە نایەوێ پرۆسەی پەروەردە بەشێوەیەکی تەندروست بەڕێوە بچێ ، تەنها دەیەوێ لە ڕووی دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵێ دەرگای خوێندنگاکان کراونەتەوە و پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆیمان هەیە ، ئەگەر نا لە شارەکانی هەولێر و دهۆکیش بایکۆتێکی ڕانەگەیەنراو هەیە و زۆربەی قووتابیان و مامۆستایان پابەندی خوێندنی ئەلکترۆنی نابن و پەیڕەوی ناکەن .
4 ـ ئەگەر بەهۆکاری نەخۆشی کۆرۆناوە دەرگای خوێندنگاکان داخراون پێویستە خولەکانی پەیمانگاکان و خوێندنگە ئەهلییەکانیش دابخرێن .
5 ـ پشتیوانی هەڵوێستی ئەولقانەی یەکێتی مامۆستایان و ئەو بەڕێوەبەرانە دەکەین کە بڕیاری بایکۆتیان داوە، هیوادارین تا وەڵامدانەوەی داوا ڕەواکانی مامۆستایان لە لایەن دەسەڵاتەوە بەردەوام بن
لە کۆتاییدا داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان پابەندی هیچ جۆرە خوێندنێک نەبن و بایکۆتی خوێندنی ئەلکترۆنی و ناو خوێندنگە بکەن، تا ئەوساتەی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەڵامی داواکاری مامۆستایان دەدەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









