قەرزی کەڵەکەبووی سەر کۆمپانیاکان زیان بە حکومەت دەگەیەنێت

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN- بریار محەمەد
لە هەرێمی كوردستان بە سەدان كۆمپانیای گەورە لە بوارە جیاجیاكان هەیە و بواری شارەزایانی ئابوورییش ئەوەندەی كۆمپانیاكان قازانج دەكەن و ئەوەندە سودیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە، سەرۆكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: كۆمپانیا هەیە 89 ملیۆن دینار قەرزاری حكومەتە و نایداتەوە .
دكتۆر محەمەد عەلی عوزێری شارەزای بواری ئابووری لە هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بێگومان ئەوەندەی كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان قازانجیان هەبووە ئەوەندە سودیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبووە، هەرچەند هەندێك كۆمپانیا لە بواری نەوت و كارەبا لەگەڵ ئەوەی تێبینیشیان لەسەرە، بەڵام كەمێك سودیشیان هەبووە بۆ خەڵک.
وتیشی: بەشێك لە كۆمپانیاكان لەبەرئەوەی مۆڵەتیان لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە، بۆیە لێرە هەرێمی كوردستان ئەوەندەی قازانج دەكەن ئەوەندە حكومەتی هەرێم قازانجیان لێ ناكات و هیچ داهاتێكیشیان بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبووە.
لای خۆشیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، تێبینی زۆر لەسەر كۆمپانیاكان هەیە و باج و رسومات نادەنە حكومەت و كۆمپانیای بواری گواستنەوە هەیە ئێستا لە هەرێمی كوردستان بڕی 89 ملیۆن دینار قەرزاری حكومەتە و ئامادەش نییە ئەو بڕە پارەیە بداتەوە، زۆرینەی كۆمپانیاكانیش بەهۆی دەستڕۆیشتوویی بەرپرس و كار بەدەست لە پشتیانەوە ئامادەنیین هاوكاری حكومەت بكەن .
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماری كۆمپانیاكان، تاوەكو كۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 تێكڕای ژمارەی كۆمپانیا تۆماركراوەكان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 30 هەزار و 99 كۆمپانیا، لەم ژمارەیەش 26 هەزار و 777 كۆمپانیا خۆماڵین و 3 هەزار و 322 كۆمپانیاش بیانین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









