وێنه:فێستیڤاڵی باسكه‌ی كچانی سلێمانی كۆتایی هاتوو خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تیپه‌كان دابه‌شكرا

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی منداڵانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری كه چوار تیپ به‌شداربوون كۆتایی هاتوو دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانیش خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانان و تیپه به‌شداربووه‌كان دابه‌شكرا.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی كچانی منداڵانی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ئه‌نجامدا و دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش منداڵان به خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان شاد بوونه‌وه.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به شێوازی خول ئه‌نجامدراو هه‌ریه‌ك له كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ، ده‌ربه‌ندیخان ، رێكخراوی ژیما و ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی به‌شداربوون، دوای سێ رۆژ ركابه‌ری به ئه‌نجامدانی دوو یاری ركابه‌رییه‌كان كۆتایی هات.
له یاری یه‌كه‌مدا هه‌ردوو رێكخراوی ژیما و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌یه‌كگه‌یشتن، دوای یارییه‌كی به‌هێز كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید توانی یاریه‌كه به ئه‌نجامی ( 30-16 ) خاڵ به‌سوودی خۆی كۆتایی پێ بێنێت .
له یاری دووه‌میشدا كچانی ده‌ربه‌ندیخان رووبه‌ڕووی ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی بوویه‌وه، یاریه‌كه به به‌هێزی یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام شاره‌زایی و لێهاتووی یاریزانانی ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی وایكرد كه له یاریه‌كه باڵا ده‌ست بێت و یاریه‌كه‌ش به‌جیاوازییه‌كی زۆر به سوودی خۆی كۆتایی پێ بێنێت به ئه‌نجامی (45-17) خاڵ.
بیلال مه‌ولود سكرتێری باسكه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” ئامانجمان له ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه گرنگیدانه به منداڵان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره پاڵه‌وانێتیان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خول و پاڵهوانێتییهكانمان به‌رده‌وام بین، چونكه چه‌ندین یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی تێدایه كه ده‌توانین سوودی لێ ببینین بۆ دواڕۆژی شاری سلێمانی”.
له‌لای خۆیه‌وه رزگار محه‌مه‌د راهێنه‌ری ئه‌كادیمیای خه‌ونی وه‌رزشی وتی:” كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه به تایبه‌تی بۆ ئه‌م ئاسته‌ی كچان زۆر گرنگه، چونكه له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان وه‌ستاوه هیچ چالاكییه‌ك نیه، بۆیه له‌م كاته‌دا و دوای ئه‌و ماوه زۆره‌ی هیچ چالاكییه‌ك نه‌بوو ئه‌م پاڵه‌وانێتییه زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌م ئاسته‌ی كچان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” چه‌ندی یاریزانی به‌هره‌مه‌ندمان هه‌یه كه له‌م خول و پاڵه‌وانێتیانه‌دا ده‌توانن ئاستی خۆیان پیشان بده‌ن و بۆ داهاتووی ئه‌م شاره و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سوودی لێ ببینین”.
دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی و باسكه‌ی سلێمانی و دایك و باوكی یاریزانه به‌شداربووه‌كان خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانان و هه‌ر چوار تیپی به‌شداربوو دابه‌شكرا.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









