
هێمن هەورامی
SNNـ بڕیار محەمەد
جێگری سەرۆكی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت “حكومەت ڕاپۆرتی چاكسازی ئامادە كردووە تا بە پەرلەمانی بدات و پێشبینیشدەكرێت ئەمڕۆ یان تا دوو ڕۆژی تر ئەو ڕاپۆرتە بە پەرلەمان بگات”.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند “بۆ بابەتی پرساندن 23 پەرلەمانتار نووسراوێكیان داوە بە پەرلەمان و لە 30ـی ئەیلول بۆ سەرۆكایەتی حكومەت بەرز كراوەتەوە و ئەوانیش پێش ئەو وادەیە کە 14 ڕۆژی یاساییە، وەڵامیان داینەوە”.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان وتی: “لە دوو ڕۆژی داهاتوو لە سەرۆكایەتی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر وەڵامەكان دەكەین و بە پەرلەمانتاران دەوترێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ، حكومەت ڕاپۆرتی چاكسازی ئامادە كردووە تا بە پەرلەمانی بدات و پێشبینیشدەكرێت ئەمڕۆ یان تا دوو ڕۆژی تر ئەو ڕاپۆرتە بە پەرلەمان بگات بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی بۆ بەڕێوە بچێت.
لە راپۆرتەکەدا هەموو وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەو ماوەیەدا دەخرێتە روو، لە 1-7-2020 کە یاسای چاکسازیی پەسەند کراوە، هیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەو یاسایەدا نەکراوە و ناشکرێت”.
رۆژی 11ی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە یاسای چاکسازیی پەسەند کرد و لە 16ی کانوونی دووەمی 2020دا، یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرا.
لە چواری شوباتی 2020یش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاساکەی واژوو کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە 1.7.2020ەوە دەستی بە جێبەجێکردنی یاساکە کردووە و بڕیارە سێ مانگ جارێک راپۆرتی خۆی بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









