په‌روه‌رده‌ى سلێمانى داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام ده‌كات

به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن هاتووه، ده‌شڵێت: “ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كه ده‌رمانكردووه و داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌واممان كردووه له سۆنگه‌ى بهرپرسیارییهتیمانهوهیه”.
دوێنێ شه‌ممه هەردوو بەڕێوەبەرانى پەروەردەکانى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێكدا داوایان لە بەڕێوەبەرانى سەرجەم ناوەندەکان خوێندن و مامۆستایان كرد دەستبە دەوام بکەنه‌وه و رایانگه‌یاند: چارەنووسى خوێندن بەمشێوەیە لە بەرژەوەندی خوێندکاران نابێت”.
له‌و باره‌یه‌وه به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانى له‌میانى به‌شداركردنى له به‌رنامه‌ى (دوو وه‌ڵام) كه بڕیاره كاتژمێر 4:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر پهخشبكرێت به SNNى راگه‌یاند: “راسته ئێمه دوێنێ داواكارییه‌كمان ئاراسته‌ى مامۆستایان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه ده‌وام بكه‌نه‌وه، ئه‌م كاره‌مان له سۆنگه‌ى بهرپرسیارییهتیمانهوه بووه، ئێمه له مامۆستایان تێده‌گه‌ین و ده‌زانین كه دۆخی داراییان خراپه”.
وتیشى: “له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌ى هه‌یه، به‌ڵام پێمانوایه كاتى ئه‌وه هاتووه پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه، چونكه دواكه‌وتنى زیاترى ئه‌م پرۆسه‌یه له زیانى خوێندكارانه”.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى رابردوودا بڕیاریدا پرۆسه‌ى خوێندن له 10ى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى مانگرتنى مامۆستایان له ده‌رئه‌نجامى دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه تا ئێستا له هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه، له به‌شێك له خوێندنگه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێریش بایكۆت كراوه.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
39 خولهك لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
39 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
59 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
39 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
59 خولهك لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









