چیرۆکی کوژرانی دوو براو ئامۆزاکەی کەرکوک لە SNNوە ئاشکرا دەکرێت

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له شارى كه‌ركووك له یه‌كێك له گونده كوردییه‌كانى سنووره‌كه له كاتێكدا دوو براو ئامۆزایه‌كیان بۆ لاى ئاژه‌ڵ و وڵاخه‌كانیان ده‌چن، ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه و دواى كوشتن‌یان ته‌رمه‌كانیشیان ده‌سوتێنن.
حه‌كیم حاجى پورزاى شه‌هیده‌كان به SNNى راگه‌یاند: شه‌وى رابردوو پورزاكانى كه دوانیان بران و ئه‌وى تر ئامۆزایان بووه به ئۆتۆمبیلێكى جۆرى (پیك ئاپ) له گوندى تۆڵكهوه رۆیشتوون بۆ ناوچه‌ى (بان كه‌ل) كه له‌وێ ئاژه‌ڵ و وڵاخه‌كانیان ده‌له‌وه‌ڕێنن و زۆرجار ئاژه‌ڵه‌كان له‌وێ به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌ستیان به‌وه‌كردووه كه ئاژه‌ڵه‌كانیان چه‌ند دانه‌یه‌كیان لێ دیار نه‌ماوه.
وتیشى، “چونكه ناوچه‌كه تا راده‌یه‌كى باش ئارامه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یان فێركردبوو له‌و ناوچه‌یه ئێواران خۆیان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر دیارنه‌مانى چه‌ند دانه‌یه‌كیان وایانده‌زانى گورگ لێیان ده‌خوات یان خه‌ڵكانێك فێریان بووه له ئاژه‌ڵه‌كان ده‌دزن”.
حه‌كیم حاجى وتیشی “له كاتێكدا ده‌گه‌نه ناوچه‌ى (بان كه‌ل) كه وه‌كو ههورازێكه له پشته‌وه‌ى ههورازهكه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له نزیكى 10 مه‌تره‌وه لێیان دێنه ده‌ست شۆفێره‌كه ده‌كوژن و دوانیشیان كه له دواوه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه بوون ئه‌وانیش ده‌كوژن و به پێى گوله‌كان چه‌كداره‌كان به چه‌كى ئێم فۆرو كلاشینكۆف ته‌قه‌یان لێكردوون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، دواى كوشتن‌یان گازیان له ئۆتۆمبیله‌كه ده‌رهێناوه و ته‌رمى هه‌رسێكیان به ئۆتۆمبیله‌كه‌وه سوتاندووه و ته‌نها موبایله‌كانیان بينراوه كه ئه‌وانیش شكێندراون له گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ى ئۆتۆمبیله‌كه كه له دوورى ئۆتۆمبیله‌كه‌وه فرێدرابوو.
پورزاى شه‌هیده‌كان راشیگه‌یاند: پورزاكانى چه‌كیان پێبووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كه‌له‌كه راسته‌خۆ چه‌كداره‌كان لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست، ئه‌مان فریانهكهوتوون تهقهبكهن و تاوه‌كو ئێستاش بۆیان روون نه‌بووه ئه‌و چه‌كدارانه داعشن یان خه‌ڵكانى دیكه، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا زانیارى هه‌بووه مه‌فره‌زه‌ى داعش له‌و ناوچه‌یه بینراون.
رونیشیكرده‌وه،” كێشه‌و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه و له دواى ئه‌و تاوانه‌ش پێشمه‌رگه ناوچه‌كه‌ى پشكنیوه و هه‌ندێك شوێنه‌وارى خواردن و خۆراك بینراوه بۆیه هه‌موو به‌ڵگه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن تاوانه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه ئه‌نجامدرابێت”.
گوندى توڵك ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى شێخ بزێنى سه‌ر به شارى كه‌ركووك، ناوچه‌كه له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دایه، به‌ڵام له‌به‌ر فراوانى سنووره‌كه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له یه‌كه‌وه دوورن و بۆشایى هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
به پێى وته‌كانى حه‌كیم حاجى دووبراكهو ئامۆزایهكهیان ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 23 ساڵان بوون، یه‌كێك له براكان خاوه‌ن ژن و سێ منداڵه، براكه‌ى تر 15 رۆژى چووه‌ته نێو ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه، ئامۆزاكهشیان گه‌نج بووه و پێشتر كه‌سوكارى به‌ر شاڵاوى ئه‌نفال كه‌وتوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









