ته‌ڤگه‌رى ئازادى: پارتى به‌ناوى حكومه‌ته‌وه دوژمن ده‌هێنێته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان وه‌ڵامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك ئه‌سپى ته‌رواده دوژمن ده‌هێنێته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “پارتى به‌ناوى حكومه‌ته‌وه دوژمن ده‌هێنێته ناو خاكى هه‌رێم”.
له درێژه‌ى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و په‌كه‌كه، ئه‌و لێدوانه دژبه یه‌كانه‌ى كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان و حزبه نزیكه‌كانى و هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌یده‌ن، ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نه‌ریمان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان رایگه‌یاند: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئێمه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى كه دوژمن ده‌هێنینه‌وه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته، ئه‌وه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه كه دووژمن ده‌هێننه ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چه‌ندین ساڵه به‌ناوى حكومه‌ته‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته بوه‌ستێنرێن”.
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌ڕێوه‌ده‌برێت، خراپترین كابینه‌ى حكومه‌ته، كابینه‌یه‌كى پۆلیسییه، بۆیه پێویسته هه‌ڵوه‌شێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پشتى له بنه‌ماكانى كاركردنى خۆى كردووه، رازییه به پشتگیرى كردنى حكومه‌ت”.
نه‌ریمان ئه‌حمه‌د له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا و له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى SNN روونیكرده‌وه كه: “تا ئێستاش به‌شێكى زۆر له ئه‌ندامه‌كانمان له زیندانه‌كاندان له هه‌ولێر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









