سوپاى عێراق له كفرییه‌وه رێگرى له هاتووچۆى بازرگانى ده‌كات

خۆپیشاندانى شۆفێرانى كفرى | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
بازگه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراقى له نزیك قه‌زاى كفرى رێگرى ده‌كات له ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له كفرییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى عێراق بڕۆن، به‌وهۆیه‌شه‌وه شۆفێران خۆپیشاندانیانیان ئه‌نجامدا.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له بازگه‌ى كارێزى نزیك قه‌زاى كفرى له لایه‌ن هێزێكى سوپاى عێراقه‌وه رێگرى ده‌كرێت له ئۆتۆمبیلى بارهه‌ڵگر له كفرییه‌وه یان له گه‌رمیانه‌وه به‌و رێگایه‌دا به‌ره‌و خورماتوو به‌غدا و كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه بڕۆن به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ بیانوویه‌كیان هه‌بێت.
ئازاد ئه‌حمه‌د، شۆفێرێكى كورد به SNNى راگه‌یاند: “چه‌ند رۆژێكه سوپاى عێراق له بازگه‌ى كارێز رێگریان لێده‌كات لێره‌وه له كفرییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى عێراق بڕۆین بێ ئه‌وه‌ى هیچ رێنماییه‌ك یان بڕیار و یاساییه‌كیان پێ بێت”.
وتیشى: “هاتووچۆ كردن له‌م رێگایه‌وه بۆ خه‌ڵكى كفرى و گه‌رمیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به‌ره‌و خورماتوو یان كه‌ركوك هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه‌ى عێراق بڕۆن ئاسان و نزیكه، به‌ڵام ئه‌و بازگه‌یه رێگه ناده‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن له دیاله‌وه هاتووچۆ بكه‌ن”.
ئه‌و شۆفێره باسیشى له‌وه‌كرد: “هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م رێگریكردنه ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى دیاله هه‌ر شۆفێرێك بڕى 210 هه‌زار دینارى لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وكات رێگه‌ى پێده‌درێت به‌ره‌و ناوچه‌كانى عێراق بڕۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م رێگه‌ى كفرییه‌وه به‌ره‌و خورماتوو بڕۆن ئه‌وا دواى تێپه‌ڕاندنى بازگه‌ى كارێز ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و 210 هه‌زاره هێزه‌كانى سه‌ڵاحه‌دین وه‌ریده‌گرن و بۆ هێزه‌كانى دیاله نابێت”.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى رابروودا موسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ده‌روازه سنوورییه‌كان و چه‌ندین بازگه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌رتیل وه‌رگرتن و بازگه‌ى نایاسایى گومركى لابدات، به‌ڵام ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وامى هه‌یه له كاتێكدا شۆفێران رووده‌كه‌نه ناوچه‌كانى عێراق له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.
ئه‌و بازگه‌یه‌ى ئێستا له كفرى رێگرى ده‌كات نزیكه‌ى سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر هاتووه‌ته نزیك كفرى و پێشتر ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو به‌شێوه‌ى كاتى له ناوچه‌كه ده‌بن، به‌ڵام له ئێستادا جێگیربوون و رێگه‌ناده‌ن له‌و رێگه‌وه ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر هاتووچۆ بكات.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوپاى عێراق سه‌ردانى ئه‌و بازگه‌یه‌ى كردووه و له‌دواى ئه‌وه سه‌ردانه‌وه ئیتر بازگه‌كه ده‌ستى كردووه به رێگرى و ناچاركردنى شۆفێران بۆ ئه‌وه‌ى له دیاله‌وه هاتووچۆ بكه‌ن و ئه‌و بهرتیلهى لێيان وه‌رده‌گیرێت له سنوورى دیاله بۆ هێزه‌كانى دیاله بێت، به‌هۆى رێگرییهكهشهوه به سه‌دان شۆفێر‌و كاسبكارى كفرى گرفتى كاركرنیان بۆ دروستبووه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









