کەشناسی سلێمانی لەسەر کەشوهەوای ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات

دۆخێکی باراناویی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت: “لە وەرزەکانی پایز و زستان و بەهاردا بە رێژەی جیاواز باراندەبارێت، ئاماژە بەوەشدەکات “گومانکردن لە روودانی وشکە ساڵی لەئێستادا زۆر زووە”.
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بۆ SNN ئاشکرایکرد: باسکردنی وشکەساڵی لە ئێستادا زۆر زووە و پێمانوایە لە ئێستادا تەنها بارینی باران بۆ زەوی و زار و کاتی کێڵانی جوتیاران زۆر پێویستە، دەشڵیت: “لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بارانبارین دەستپێدەکات”.
ناوبراو وتیشی: “وەرزی پایز لە 15% بارانبارینی تێدا دەبێت و زستانیش 50% و بەهاریش 35%، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بارینی باران دوا نەکەوتووە و ساڵ بۆ ساڵ باران ڕەگەزی دەگۆڕێت و جیاوازی لەکاتی بارینەکەیدا دروستدەکات”.
ئەو بەڕێوبەرە تەئکیدیشی کردەوە کە باسکردنی بارینی باران لە سایتەکان زۆر ناڕاستە و ئەو پێگانە زۆرترین گۆڕانکاری لە داتاکانیان هەیە و ئێمە لە کەشناسی سلێمانی کار لەسەر پێشهاتەکان دەکەین و پێمانوایە باسکردنی ئەگەری روودانی وشکە ساڵی لەئێستادا زۆر زووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









