ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکان رادەگەیەنرێت

SNN-بڕیار محەمەد
بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ زۆرترین خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون.
د. خەتاب شێخانی، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمساڵ لەسەدا 87ی دەرچووانی قۆناغی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون، کە ژمارەیان 56 هەزار و 804 کەسە. واتە لەسەدا 13 وەرنەگیراون.
بە گوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، حەوت هەزار و 118 دەرچووی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ناویان نەهاتووەتەوە.
د. خەتاب وتیشی: لەسەدا 65ی دەرچووان لە خوێندنی گشتی وەرگیراون، لەسەدا 17یان لە خوێندنی پارالێڵ و لەسەدا 18 لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئێواران وەرگیراون.
وتیشی: ئێستاش هەشت هەزار و 119 کورسی بەتاڵمان لە زانکۆ و پەیمانگەکانمان ماون، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە هێشتا وەرنەگیراون. کە بەو شێوەیەش %100ى دەرچووەکان و پێشکەشکاران وەردەگیرێن.
راشیگەیاند: ئەمساڵ کەمێک ئەنجامەکان دواکەوت ئەویش بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستییەى کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتە ئاراوە، ئەویش هەم تاقیکردنەوەکان دواکەوتن هەمیش پرۆسەى وەرگرتن و راگەیاندنى ئەنجامەکان دواکەوت.
ڕاشیگەیاند، پلانى وەرگرتن بریتى بوو لە زانکۆکان 23 هەزار کورسی بوو، دواتر زیادکرا بۆ 56 هەزار و 804 کورسی. ئەمساڵیش 54 هەزار و 296 خوێندکار فۆرمى زانکۆلاینیان پڕکردۆتەوە 5 هەزار و 303 خوێندکار دەرچووى ساڵانى ڕابردووش زانکۆلاینیان پڕکردۆتەوە، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەو ژمارە زۆرە وەربگیڕێت. وە پێشینەى وەرگرتنیش بۆ دەرچوانى ئەمساڵە.
بەڕێوەبەرى گشتى پلانى خوێندن باسی لەوەشکرد کە جگە لە وەرگرتنى دەرچوانى 12ى ئامادەیی پێشکەشکارانى ناوچەکانى کەرکووک و خانەقین و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و یەکەمەکانى پەیمانگەکان و ئامادەییە پیشەییەکانیش دێنە سەر کۆی وەرگرتنى خوێندکار بۆ ناوەندەکانى خوێندن بەو شێوەیەش ژمارەی وەرگرتن تا نزیکەى 51 هەزار خوێندکار بەرز دەبێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









