لیژنەی دارایی پهرلهمان راپۆرتێك لهسهر مووچە، دەرماڵە، بەخشین، ئیمتیازاتەكان و خانەنشینى ئاماده دهكات

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN ـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و تاوتوێكردنی هۆكار و زیانەكانی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەمە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان، کۆبوونەوەی.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنهى دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان لهبارهى ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهوه بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ لیژنەی دارایی کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا لە تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی ئامادەكردنی راپۆرتێكی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشین لە هەرێمی كوردستان كرا”.
وتیشى: “پێشنیاری ئەوە كرا بە مەبەستی دیاریكردنی خاڵە گرنگەكان و هەنگاوەكانی جێبەجێ بوونی یاسای چاكسازی لیژنەی دارایی بەوردی كار لەسەر راپۆرتەكە بكات، هاوکات لیژنەکە پێشنیاری ئەوەی كرد كە راپۆرتەكە ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەكانی تری پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بۆ ئەوەی بەپێی تایبەتمەندییەکانیان هەر لیژنەیەک راپۆرتی خۆی ئامادە بكات”.
سەرۆكی لیژنهى دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان ئهوهشى خستهڕوو: “لە تەوەرهیهکیتری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم لە سنووری توركیا كرا، كە لەچەند رۆژی رابردوو ئەنجامدراوە، ئەندامانی لیژنەكەش تیشكیان خستەسەر ئەوەی زیانێكی گەورەی بە ئابووری هەرێم گەیاندووە و بەپێی زانیارییەكان ئەم رووداوە رۆژانە نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









