کەلار.. نزیکەی سێ تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە

سیروان حەسەن-SNN
لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە دوو تەن و نیو خۆراکی خراپ و ماوە بەسەرچوو لە شاری کەلار لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە و تەلەف کراوە.
قایمقامیەتی قەزای کەلار ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: بە سەرپەرشتی قایمقامی قەزای کەلار، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، شەو و ڕۆژ سەردان و پشکنین و بەدواداچوون لە شاری کەلار ئەنجام دەدەن لە سنووری قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان.
لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی مانگی رابردوودا (272) هەڵمەتی پشکنین بەڕێوەچووە و تیایدا (2) هەزار و(455) شوێنکار سەردان و پشکنینان بۆ کراوە .
لەو ژمارەیەش (95) شوێنکار بە هۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان پسولەی سزادانیان بۆ کراوە و بە پێی رێنماییەکان سزا دراون.
هاوکات هەر لەو مانگەدا (2) تەن و (650) کیلۆ خۆراکی خراپ و بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و تەلەف کراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









