سلێمانی.. لە 4 مانگدا دەستگیراوە بەسەر 200 هەزار پارچە دەرمانی خراپدا

وێنەیەکی گریمانەیی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
دکتۆر پەرست نەقشبەندی لە لیژنەی تەندروستی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ SNN ئاشکرایدەکات: لەدوای گەڕان و بەسەر کردنەوەکانیان لە چوار مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر 200 هەزار پارچە دەرمانی بەسەرچوو لەگەڵ دەرمانی بێ سەرچاوە گرتووە کە دەرمانی زۆر زیانبەخشی تێدا بووە بۆ هاووڵاتی”.
ئەو پزیشکە دەشڵێت: “ئەو دەرمان و بابەتە جوانکارییانەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاڵووێریان پێوە دەکرێت، زیانی گەورەی بەهاووڵاتییان گەیاندووە بە تایبەتی ئافرەتان و هەندێکیان هۆرمۆنیان تێکچووە و ئێستاش چاکنەبوونەتەوە و هەندێکی تریان گەیشتووەتە مناڵ لە بارچوونیش”.
وتیشی: “هاووڵاتیان سکاڵاکانیان گەیاندووەتە لیژنەکانمان و دوای بەدواداچوون چەند کەسێکمان دەستبەسەر کردووە کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەرمانی جوانکارییان فرۆشتووە”.
نەقشبەندی داوای لە هاووڵاتییان کرد بەهیچ شێوەیەک پێداویستی لەو شوێنانە نەکڕن کە ڕێگەپێدراون نین، چونکە پێشتر و لەداهاتووشدا ئەو شوێنانە کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی دەبێت و کێشەی زۆریشی بۆ لیژنەکانی قائیمقامیەت دروستکردووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









