بریكاری وەزیری ناوخۆ: بۆ چارەسەری گرفتەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەکەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
بریكاری وەزاری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: “ئەو كێشە و گرفتانەی كە ڕووبەڕووی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بوونەتەوە بە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەیمان گەیاندووە، هاوكات لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەغدا دەكەین”.
چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە میانەی سەردانێكدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بە SNN ڕایگەیاند: ئێمە لە مانگی پێشوو لە نزیكەوە هاتینە ئەم شارە و لەگەڵ پارێزگار و زۆرێك لەبەرپرسانی هەڵەبجە كۆبوینەوە و بە كێشە و گرفتەكانی ئەم شارە ئاشنا بووین، بۆیە لە دوای گەڕانەوەمان هەمان ئەو كێشە و گرفت و داواكارییانەی ئیدارەی هەڵەبجە بە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی گەیاندووە بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەكان بكرێن و داواكارییەكانیشیان جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بە منەتی نازانین كە خزمەتی هەڵەبجە بكەین و چونكە هەڵەبجە زۆر منەتی هەیە بەسەر خەڵكی كوردستاندا و دەبوو زیاتر خزمەتی ئەم شارە بكرایە بەڵام قەدەری ئەم پارێزگایە وابوو لەگەڵ بوون بە پارێزگا چەندین كێشەی دارایی و ئابووری و قەیرانی دارایی و شەڕی داعش سەریان هەڵدا و حكومەت وەك پێویست نەیپەرژایە سەر خزمەتكردنی ئەم شارە شەهیدە، بۆیە ئێمە كێشە و گرفتەكان بەكێشە و گرفتی خۆمان دەزانین و بەردەوامیش دەبین لە بەدواداچوون بۆ چارەسەر كردنیان.
بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد: لەكاتی سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێمی كوردستان و سەردانیكردنی پارێزگای هەڵەبجە بەڵێنی ئەوەی بە ئیدارەی ئەم شارەدا كە لە بەغدا لەگەڵیاندا كۆدەبێتەوە و گوێ لە داواكارییەكانیان دەگرێت، بۆیە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغدا دەكەن و ئەگەرش پێویست بكات منیش هاوڕێیەتی ئەو شاندە دەكەم بۆ بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق پێداویستیەكانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەخەینە بەردەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









