“29ى تشرینى دووهم، پرۆسهى خوێندن له ههرێمى كوردستان دهستپێدهكاتهوه”

قوتابخانهیهك له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN – بڕیار محەمەد
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیهنێت: وەستانی خوێندن تەنیا بۆ یەك مانگە، دهشڵێت: “لە 29ی تشرینى دووهم، پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە”.
موسلیم عهبدوڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “دوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی تووشبوون بەو ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن بەرزدەبوویەوە، بۆیە وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە پرۆسەی خوێندن بۆ ماوەی یەك مانگ رابگرێت، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە كردوومانە لە 29ی تشرینى یهكهم، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە”.
وتیشى: “ئێمە تێبینیمان لەسەر ئەو داتایە هەبوو كە وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن بڵاویكردهوه، بەڵام نكۆڵیش لەوە ناكرێت كە ڤایرۆسەكە بوونی هەیە”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان ئهوهشى خستهڕوو: “لە ماوەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە زۆرینەی خوێندنگاكانی سنووری ڕانیە و سلێمانی مامۆستایان نەدەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆتیان راگەیاندبوو، ئێمەش دوامان لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا كرد بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی تەندروست بەڕێوەبچێت ئەو بڕه پارهیهى مانگانە دێتە بەردەستی وەزارەتی دارایی، مووچەی مامۆستایانی لێبدات بۆ ئەوەی مامۆستایان بە گڕوتینەوە و بەوپەڕی دڵسۆزیيەوە وانەكان بڵێنەوە”.
به وتهى ئهو پهرلهمانتاره، “لەڕاستیدا ئەو سیستمەی ئێستا پەیڕەو دەكرێت كە سیستمی ئۆنڵاینە بە باشی نازانن، چونكە نە مامۆستا و نە خوێندكاریش شارەزایی باشیان لێ نيیە و دواتر خوێندن لەنێو پۆل نەبێت و مامۆستا و خوێندكار رووبەڕوو یەكتر لە نێو پۆل وانە نەخوێنن هیچ سوودێك نییە بۆ خوێند، بۆیە ئەو سیستمە باش و تەندروست نییە بۆ ئێستای كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان”.
دوای ئەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە راگرتنی دەوام لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بە حكومی و ئەهلیشەوە تاوهكو 1ى كانونى یهكهم.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









