باله‌ی كچانی ئه‌فرۆدێت بووه پاڵه‌وانی یانه‌كانی پارێزگای سلێمانی

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی باله‌ی كچانی یانه‌كانی سن٣وری پارێزگای سلێمانی كۆتایی هات و كچانی ئه‌فرۆدێتیش توانییان دوای یارییەکی ئاست به‌رز ببنە پاڵه‌وان.
یه‌كێتیی باله‌ی سلێمانی له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی خۆی بۆ یانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌كاری زیاتری یانه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق خولێكی بۆ چوار یانه ئه‌نجامدا.
له یاری كۆتایی خوله‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌فرۆدێت و ده‌ربه‌ندیخان له هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌یه‌ك گه‌یشتن و كچانی ئه‌فرۆدێت توانییان به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر به‌سوودی خویان كۆتایی پێ بێنن.
له یاریه‌كه‌دا كچانی ئه‌فرۆدێت به‌ئاستێكی به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وتن و توانییان تۆڵه‌ی یه‌كه‌م یاری بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌ربه‌ندیخان، بۆیه كچانی ئه‌فرۆدێت توانییان به‌ئاسانی و به‌سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و نازناوه‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
خاڵی كۆمه‌ڵه‌كان (25-15) (25-16) (25-18).
جه‌مال ره‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتیی باله‌ی سلێمانی ئه‌ویه خسته‌ڕوو:” به‌دوو ئامانج ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌مان ئه‌نجامدا، یه‌كه‌میان له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانمان، دووه‌م وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیی یانه‌كانی عێراق، بۆیه ده‌مانه‌وێت یانه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر بۆ ركابه‌رییه‌كان ئاماده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت وه‌ك ساڵانی پێشوو یانه‌كانی ئه‌م شاره بێبه‌ش نه‌بن له نازناوه‌كانی كوردستان و عێراق”.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌نگه‌ر مسته‌فا راهێنه‌ری كچانی ئه‌فرۆدێت رایگه‌یاند:” به‌راستی كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك بۆ خۆی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌جۆرێك كه ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ یاریزانان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستبه‌رزی خۆیان پیشان بده‌ن و متمانه‌ی راهێنه‌ر به‌ده‌ست بێنن”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات:” كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا زۆر گرنگ بوو بۆ راهێنه‌ر و یاریزانان ، چونكه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئێمه به‌شداری خولی عێراق ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌م خوله وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك وایه بۆ ئێمه، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌مان و تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانه‌كانیش”.
له‌خوله‌كه‌دا چوار یانه كه پێكهاتبوون له ئه‌فرۆدێت و ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی شاره‌زوور و سلێمانی به‌شداربوون.
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









