
مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاسایی بووەتەوە و تەنها مەرجێك بۆ ڕۆشتنی هاووڵاتییان بۆ ئێران پێدانی ڤیزایە لەلایەن كونسوڵگەری ئێران، هاوكات لەمانگی ڕابردووشدا زیاد لە 31 هەزار هاووڵاتی هاتووچۆیانكردووە.
ئیسماعیل عەلی، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە پێی راگەیاندراوی ژمارە ( 52 ) لە بەرورای 24/10/2020 بڕیاری ئاسایكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری دەركرد لە مەرزی باشماخ، لە دوای ئەوە هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە بەڵام بە جێبەجێكردنی مەرج و ڕینمایی تەندروستی، بەجۆرێك ئەو هاووڵاتیانەی لە ئێرانەوە دێن پشكینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت ئەگەر هەڵگری كۆرۆنا بن ئەوا ڕێگەیان پێنادرێت بێنە خاكی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەبارەی ڕۆشتنی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران تەنها مەرج ئەوەیە كە لە لایەن كونسوڵگەری ئێرانەوە ڤیزایان پێبدرێت ئێمە لێرە هەموو ڕێوشوێنێكی یاساییان بۆ ئەنجام دەدەین و بەڵام لە كاتی گەڕانەوەیان پشكنین بۆ ئەوانیش دەكرێت و ئەگەر زانیمان توشی كۆرۆنا بوون، ئەوا بە ڕێوشوێنی تایبەت دەیانگوازینەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان.
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، تەنها لە مانگی ڕابردوو لە 1/10/2020 تا 31/10/2020 لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە 18 هەزار و 145 كەس هاتونەتە هەرێمی كوردستان و لەبەرامبەریشدا 13 هەزار و 142 ڕۆشتوونەتە ئێران، هاوكات لە دوای دەركردنی ئاسایی بوونەوەی هاتوچۆی گەشتیاری تاڕدەیەك هاتن و چوون زیاتر بووە بەڵام هێشتا ماویەتی بگاتەوە ئاستی پێشووتری.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









