پەیمانگایەكی هەرێم بڕیاریدا سبەی خوێندنی ناو كەمپەس دەستپێبكاتەوە

خوێندکارانی پەیمانگا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتایی ئەم مانگە دەرگای سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دابخرێن، بەڵام پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە بڕیاریدا كە سبەی سێشەممە خوێندنی ناو كەمپەس بەڕەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی دەستپێبكاتەوە، بەرپرسێكی ئەو پەیمانگایەش وردەكاری دەستپێكردنەوەی دەوام بۆ SNN ئاشكرا دەكات.
ئەردەڵان ڕەمەزان، لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان لە پەیمانگای تەكنینی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە بەشە جیاوازەكانی پەیمانگاكەمان بڕیارمانداوە كە سبەی سێشەممە 10/11/2020 دەستبكەینەوە بە خوێندنی ناو كەمپەس ئەوەش بەڕەچاوكردنی رێكارە خۆپارێزی و تەندروستییەكان لە پەیمانگەی تەكنیكی هەڵەبجەو بریارەكەش تەنها خوێندكارانی قۆناغی دووەمی پەیمانگاكە دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “شێوازی دەوامكردن لە هەفتەیەكدا چوار ڕۆژ دەبێت لەو چوار ڕۆژەشدا هەر دوو بەش پێكەوە دوو ڕۆژ دەوام دەكەن لە هەفتەكەدا، بەجۆرێك ڕۆژێك هەردوو بەشی ژمێریاری و پەرستاری دوو ڕۆژ و دوو ڕۆژی دیكەش هەردوو بەشی كارگێڕی و شیكاری نەخۆشییەكان پێكەوە دەوام دەكەن و هاوكات ئەو ڕۆژەش بەسەر یەكەوە دەوام ناكەن بۆ ئەوەی كەمترین بەركەوتن دروست ببێت.
لێپرسراوی هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان لە پەیمانگای تەكنینی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارمان نەداوە كە بەشی ناوخۆی بەسەر خوێندكاراندا دابەش بكەین و ئەوانەشی كە لەدەرەوەی هەڵەبجە نیشتەجێین دەبێت لەو دوو ڕۆژەدا هاتووچۆ بكەن تا ئەوكاتەی دۆخەكە بەرەو باشتر دەڕوات و بڕیاریش دەدەین كە بەشە ناوخۆیی دابەشبكەین، بۆیە لە ئێستادا نزیكەی 600 خوێندكار لەو چوار بەشە دەوام دەكەن و لە دوو ڕۆژەشدا نزیكەی 250 تا 300 خوێندكار دەوام دەكەن بۆ ئەوەی كەمترین بەركەوتن ڕووبدات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









