بازرگانیكردن بە زێڕ بە شێوەی نایاسایی لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل زیادیكردووە

دوكانێكى فرۆشتنى زێڕ له سلێمانى/ فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هاوردەكردنی كاڵا و شمەك لە دەروازە سنورییەكان بە شێوەی نایاسایی ( قاچاخ) قەدەغەكراوە و رێگەش پێنەدراوە، بەڵام لەبەرژەوەندی چەند كەس و كۆمپانیایەك بازرگانیكردن بە زێر و زیو لە مەرزی ئیبراهم خەلیل زۆر زیادیكردووە و سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: “لە ئاستی باڵا هاوكاری ئەو كەسانە دەكرێت بە كاری قاچاخچێتی هەڵدەستن لە دەروازە سنوورییەكان”.
بە گوێرەی ئەو بەدواداچوون و زانیارییانەی كە SNN دەستی كەوتوون هاوردەكردنی زێڕ بە شێوەی نایاسایی لە لایەن كەسانی نزیك لە بەرپرسانی سنوورەكە لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زۆر زیادیكردووە بە جۆرێك ڕۆژانە بە سەدان كیلۆ زێڕ هاوردە و هەناردە دەكرێت بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە گومرگێك بدەن كارەكەش بە زۆری لە شەودا ئەنجام دەدرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو زێڕەی كە هاوردە دەکرێت لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و لە توركیاوە دەهێندرێتە هەرێمی كوردستان هەر لەوێشەوە بە مەبەستی بازرگانیكردن زیڕی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی توركیا و وڵاتانی ئەوروپی دەكرێت، ئەمەش زیانێكی زۆری بە بازرگانانی زێڕ گەیاندووە لە هەرێمی كوردستان چونكە ئەوان بڕێكی زۆر باجیان لێدەسندرێت كاتێك بە شێوەیەكی یاسایی زێر هاوردە دەكەن.
شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بە شێوەیەكی گشتی دیاردەی قاچاخچێتی بە زێڕ لە دەروازە سنورییەكان بوونی هەیە، بەڵام ئەوەی جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە لە ئاستی باڵا هاوكاری ئەو كەس و كۆمپانیایانە دەكرێت كە ئەو جۆرە كارانە دەكەن، حكومەتیش گوێی خۆی لەو بابەتە خەواندووە، هەر ئەمەش وایكردووە كە كاری قاچاخچێتی بە زیڕ و زیو لە دەروازی ئیبراهیم خەلیل و دەروازەكانی دیكەوە بکرێت، بۆیە دەبێت ئەم بابەتە بە جدی چارەسەر بكرێت نەك تەنها بە قسە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









