زانكۆى گه‌رمیان نزیكه‌ى دوو هه‌زار خوێندكار وه‌رده‌گرێت و سێ مامه‌ڵه‌شیان بۆ لاده‌بات

زانکۆی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له زانكۆى گه‌رمیان بۆ خوێندنى ئه‌مساڵى 2020-2021 نزیكه‌ى دوو هه‌زار خوێندكار له كولێژه جیاجیاكانى زانكۆكه وه‌رگیراوه و بۆ پاراستنى گیانى خوێندكاره‌كانیش سێ مامه‌ڵه‌یان بۆ لاده‌برێت.
فه‌رهاد قادر سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵى خوێندنى 2020-2021 زانكۆكه‌یان نزیكه‌ى دوو هه‌زار خوێندكارى قۆناغى یه‌كه‌مى وه‌رگرتووه و به‌سه‌ر كۆلێژه جیاجیاكاندا دابه‌ش بوون.
وتیشى “بۆ پاراستنى گیانى خوێندكاران و رێگرى كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریانداوه سێ مامه‌ڵه‌ى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌و خوێندكارانه لابده‌ن و دواى بخه‌ن بۆ كاتێكى دیكه كه بارودۆخ ئاسایی بێته‌وه”.
سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ئێستادا مامه‌ڵه‌كانى پشكنینى چاو، به‌ڵێنامه، پشكنینى خوێنیان له خوێندكار ناوێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر ئه‌و پشكنین و مامه‌ڵانه كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خوێندكاران دروستببوو له ناوه‌نده ته‌ندروستى و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان، خوێندكار له كاتێكدا دیكه‌دا ده‌توانێت ئه‌و مامه‌ڵانه بكات كه بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ زۆر گرنگه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









