“له بهرژهوهندى هاووڵاتيیان بڕیارى فراوانكردنى رێگهوبانى مهرزى شوشمێمان دا”

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایگهیاند: لەگەڵ قایمقامی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڕیارماندا رێگهوبانهكانى مهرزى شوشمێ ههریهكهو له سنوورى خۆیهوه فراوانتر بكرێن.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی لایەنی ئێرانی بڕیاری بەفەرمی ناساندنی مەرزی شوشمێ – تەویڵەیان لە سنووری ناوچەی هەورامانی پارێزگای هەڵەبجە دەركردووە، بەڵام ئەو بابەتە تا ئێستا لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە، لەڕووی یاسایشەوە بڕیاریاندا لەسەر بەفەرمی ناساندنى دەروازە سنوورییەكان لە دەسەڵاتی حكومەتی عێراقیدایە”.
وتیشى: “تا ئێستا چەندین جار سەردانی لایەنی ئێرانیمان كردووە و بە پێچەوانەشەوە لایەنی ئێرانیش سەردانی ئێمەیان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، دوێنێش پێشوازیمان لە قایمقامی قەزای پاوە كرد لە مەرزی شوشمێ، هەردوولامان لەسەر ئەوەرێككەوتین كە ئێمە لە دیوی خۆمانەوە و ئەوانیش لە دیوی خۆیانەوە دەستبكەين بە فراوانكردنی رێگهوبانەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بازرگانان كە ئەمەش لە بەرژەوەندی هەردوولاماندا دەبێت”.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “جگە لە مەرزی شوشمێ مەرزی پشتە لە سنووری ناحییەی بەمۆش بەهەمان شێوە بڕیاری بە فەرمی ناساندنى هەیە بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند مانگی رابردوودا لیژنەیەكی باڵای حكومەتی عێراقی بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی هەردوو مەرزی شوشمێ و پشتەیان كرد بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر بە نێودەوڵەتی كردنی ئەو مەرزانە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراقی بڕیاری كۆتایی لەسەر نەداوە، چەند مانگێكیشە ئێران بڕیاریداوە كە مەرزی شوشمێ بە فەرمی بناسێنێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









