خانه‌قین.. هه‌موو ئاواره‌كان گه‌ڕێندرانه‌وه و كه‌مپه‌كان داخران

وێنەی کەمپێکی ئاوارەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له شارى خانه‌قین له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق هه‌موو ئاواره‌كان ئه‌وانه‌شى كه رازى نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه، له كه‌مپه‌كان ده‌ركران و گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ شوێنى خۆیان و كه‌مپه‌كانیش داخران.
عیسا عه‌بدوڵا بەڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى نووسینگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر داواكارى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق هه‌ردوو كه‌مپه‌كه‌ى خانه‌قین كه پێشتر دامه‌زرێندرابوون بۆ ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش داخران.
وتیشى: “له شارى خانه‌قین زۆربه‌ى ئاواره‌كان پێشتر گهرێندرابوونهوه، به‌ڵام نزیکه‌ى 130 خێزان مابوونه‌وه به بیانووى خراپیى ڕه‌وشى ئه‌منى ناوچه‌كانیان رازى نه‌ده‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به ناچارى و له‌به‌ر فه‌رمانى سه‌ره‌وه‌ى خۆیان گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ زیدى خۆیان و كۆتایى به پرسى كه‌مپى ئاواره‌كان هێنرا و داخران.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و ئاوارانه‌ى مابوونه‌وه زیاتر خه‌ڵكى ناوچه‌كانى سه‌عدیه و شاره‌بان بوون و زۆبه‌شیان له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب بوون.
حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه ته‌واوى كه‌مپى ئاواره‌كان له سنوورى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه دابخات و له هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى یه‌كه‌مدا ئێستا كه‌مپه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كات و كه‌میان ده‌كات و دواتر ئه‌واینش داده‌خات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









