ماوەی 3 هەفتەیە 5 فەرمانگەی دادنووس لە ڕاپەڕین داخراون

فۆتۆ: محەمەد مستەفا بینای ئیدارەی راپەڕین
SNN– محەمەد مستەفا
بەهۆی ناڕەزایەتی هاووڵاتییان لە زۆریی نرخی مامەڵەی سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی و داخستنی چەند نووسینگەیەکی ئەو کۆمپانیا تایبەتەی کە سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی جێبەجێدەکات لە لایەن هاووڵاتییانەوە، لە کۆی 6 فەرمانگەی دادنووسی ئیدارەی ڕاپەڕین ماوەی 3 هەفتەیە 5 فەرمانگەی دادنووس داخراون .
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتوون، داخستنی فەرمانگەکانی دادنووسی ڕاپەڕین پەیوەندی بە بڕیارێکی وەزارەتی دادەوە هەیە کە بڕیاریداوە نابێت چیتر فەرمانگەکانی دادنووس کار بە سیستەمی کۆنی عەریزە نووسین بکەن و دەبێت سیستەمی عەریزەی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکەن، بەڵام هاووڵاتییانی ڕاپەڕین ئەم بڕیارە ڕەتدەکەنەوە، بۆیە لە ئێستادا تەنیا فەرمانگەی دادنووسی ناحیەی حاجیاوا کراوەتەوە و کار بە سیستەمی کۆنی عەریزە نووسین دەکات و ڕۆژانە نزیکەی 200 مامەڵەی هاووڵاتی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی تێدا ئەنجامدەدرێت .
هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین بە SNN ی ڕاگەیاند “ئەوان وەک ئیدارەی ڕاپەڕین لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی داد لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و فەرمانگەکانی دادنووس لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە رووی هاووڵاتییاندا بکرێنەوە” .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









