وتەبێژی تەندروستی هەرێم: بە هاوکاری هاووڵاتییان تووشبوون بە کۆرۆنا کەمیکردووە

نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و بەكارهێنانی ماسك، تاڕادەیەكی باش ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەهەرێم كەمبووەتەوە، ڕەتیشی دەكاتەوە لێدوانی دابێت لەبارەی پێدانی چارەسەری هەڵە بە توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو هەڵمەتە چڕوپڕانەی كە ئەنجام دران لەبارەی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بە خۆپارێزییان و بەكار هێنانی ماسك و نەڕۆشتنە شوێنی قەرەباڵغ، تاڕادەیەكی باش هاووڵاتیان پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی هەر ئەمەش وایكردووە كە ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەڕێژەیەكی باش ڕوو لە كەمبوونەوە بكات بۆیە هەتا هاووڵاتیان زیاتر پابەند بن ڕێژەی توشبوونیش بەكۆرۆنا كەمتر دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ناتوانین ئەوە بڵێین كە هیچ فشارێك لەسەر نەخۆشخانەكانمان نەماوە بەهۆی زۆری تووشبوون بەكۆرۆنا، بەڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا بە ڕێژەیەكی سنوردار لە نەخۆشخانەكانماندا جێگا هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە ڤایرۆسەكەیان بە شێوەی مامناوەند گرتووە و پێویستیان بە ئۆكسجینە، بەڵام بۆ چاودێری چڕ هێشتا گرفتمان هەیە و فشارەكان زۆرن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی ڕەتكردەوە كە لێدوانی دابێت لەبارەی ئەوەی هۆكاری گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەرێم پەیوەندی بە پێدانی چارەسەری هەڵەوە هەبێت لە نەخۆشخانەكان، وتی: “ئەو لێدوانەی من وەك خۆی بڵاوكرایەوە من وتومە هۆكارێكی زۆربوونی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بەهۆی ئەو چارەسەرییە هەڵانەوەیە كە هاووڵاتیان بۆخۆیان لەماڵ و لاكۆڵانەكاندا ئەنجامی دەدەن نەك لە نەخۆشخانەكان، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین هەر لەخۆیانەوە چارەسەری هەڵە بەكار نەهێنن كە زیاتر توشی كێشەی تەندروستیان بكات و چارەسەر كردنیان لە نەخۆشخانەكانیش قورستر ببێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








