نوێرین زانیاری لەبارەی ناردنی شاندێكی هەرێم بۆ بەغدا لەلایەن SNNەوە ئاشكرا دەکرێت

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سەرۆكی حكومەت بە سەردانێك لە وڵاتانی ئەوروپایە هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان لە چاوەڕووانی گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتن بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە ئەنجام بدەن و هەر لە كۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەسەر ناردنی شاندێكی باڵای هەرێم دەدەن بۆ دەستكردن بە گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا بە مەبەستی ناردرنی پشكی هەرێم و واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی نوێ.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دوای بڕیاری پەسەندكردنی پرۆژە یاسای قەرز لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە و دەربڕینی نیگەرانی كورد لە سەر ئەو شێوازەی مامەڵەی پەرلەمانتارانی شیعە و سونە، سەركردایەتی سیاسی كورد بڕیاریداوە كە هەر سێ سەرۆكایەتیی هەرێم بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە زووترین كات لە هەولێر كۆببنەوە.
ئاماژەی بەوشكرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت لە گەشتێكیدا لە وڵاتانی ئەوروپایە هەریەكە لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتن بۆ هەرێم بۆ ئەوەی ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجام بدەن و ڕای گشتی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم بۆ لایەنی عێراقی بنێرن.
ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی شاندێكی باڵا لە كەسانی شارەزا و ئەكادیمی دەدرێت بۆ ئەوەی سەر دانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ دەستبكەن بە گفتوگۆ لەبارەی دیاركیدرنی پشكی هەرێم لەو قەرزی عێراق كردوویەتی و هەروەها ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی بڕی ئەو نەوت و داهاتەی كە دەبێت حكومەتی هەرێم ڕادەستی عێراقی بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









