
وێنە: هەڵکەوت سەروەت/SNN
SNN
ئەمڕۆ مۆزەخانەی کامەران نەجم لە سلێمانی کرایەوە، وەک بەرزڕاگرتن و یادکردنەوەی ئەو فۆتۆگرافەرە دیارەی کوردستان.
ئەحمەد نەجم، بەڕێوەبەری ئاژانسی میترۆگرافی کە برای ناوبراوە لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “کردنەوەی ئەم مۆزەخانەیە وەکو وەفایەکە بۆ ئەو قوربانیەی کە کامەران دای لە شەڕی داعش کە ماوەی شەش ساڵ و نیوە بێسەروشوێنە، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگبوو چارەنووسی کامەرانە، کە بە شێوەی دیجیتاڵی لە مۆزەخانەکەدا دەخرێتەڕوو، تەنانەت ئەو فۆتۆیانەشی تێدایە کە لەکاتی گەڕان بەدوای کامەراندا گرتوومانە، دوایین وێنەی کامەرانیش نمایشکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “مۆزەخانەکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشێکی ئەو کەلوپەلانە لەخۆدەگرێت کە ئەورۆژەی بێسەروشوێنبووە پێیبووە کە دوو جانتایە، کامێرا و لاپتۆپ و تەنانەت بسکیت و دەبە ئاوەکەشی تێدایە، بەشەکەی دیکە ئەو کەلوپەلانەیە کە لە ماڵەوە یان شوێنی کارەکەی هەڵگیرابوو”.
باسی لەوەشکرد: “مۆزەخانەکە بەردەوام کراوە دەبێت و پێشانگاکەش بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت”.
وتیشی: “دەمانەوێت لە داهاتوودا مۆزەخانەیەکی گەورەتر بکەینەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە بێسەروشوێن بوون یان چارەنووسێکی نەخوازراویان هەبووە”.
کامەران نەجم فۆتۆگرافەرێکی کوردبوو لە 12ی حوزەیرانی 2014، لە یەکەمین شەڕی نێوان پێشمەرگە و پۆلیسی عێراقی لەلایەن و داعش لەلایەکی دیکە، بە برینداری کەوتە دەست داعش و بێسەروشوێنبوو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









