وێنه: له خولی پله یه‌كی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وامه و وه‌ستانی نیه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی نه‌ورۆز له‌یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی دیكه به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر تۆمار ده‌كات.
له‌یاریگای خۆی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری یانه‌ی سلێمانی كردوو سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی نوسییه‌وه و خاڵه‌كانیشی بۆ حه‌وت خاڵ به‌رز كرده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی ئاستێكی تاراده‌یه‌ك به‌هێزیان پیشانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌ڵام یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا له‌گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو كاتێك له‌خوله‌كی 34 و 45+1 دانا مسته‌فا و یه‌حیا جه‌بار دوو گۆڵیان تۆمار كرد.
گێمی دووه‌م یانه‌ی میوان به‌ئامانجی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و خاوه‌ن یاریگاش بۆ گۆڵی زیاتر هاتنه‌وه ناو یاریگا، به‌هه‌مان شێوه ئه‌م گێمه‌ش یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتوو بوو له گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه كاتێك دوو گۆڵیتری له خوله‌كه‌كانی 76و 82دا له‌ڕێگه‌ی رێكان رزگار و ئاراس مسته‌فاوه تۆمار كرد.
دوای دوو خولهك كاتی زیادكراو ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو به‌چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ش به‌سوودی یانه‌ی نه‌ورۆ كۆتایی هات.
كامه‌ران عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری نه‌ورۆز ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له راستیدا تائێستا یارییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بووه، به‌ڵام هه‌ندێکجار ناتوانین له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه بچینه كه‌شی یاریه‌كانه‌وه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ئه‌وه‌ی ئێمه ویستومانه به‌باشی هاتووه، بۆیه به‌رنامه‌ی تۆكمهترمان هه‌یه به تایبه‌تی بۆ یارییه‌كانی جامی عێراق، چونكه ئێستا ئامانجی زیاترمان بۆ په‌یدا بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق یاریمان هه‌یه، بۆیه جارێكی تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه سه‌ركه‌وتنمانه بۆ خولی نایابی عێراق”.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌رهاد مه‌جید یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” پێكهاته‌ی ئه‌مساڵی ئێمه زۆربه‌یان گه‌نجن و له ئاستی لاوانه‌وه بانگهێشتمان كردوون كه ئامانجی زیاترمان بۆ ساڵی داهاتووه كه تیپه‌كه زیاتر به‌هێزبێت و ئاماده‌بن بۆ كێبڕكێكان، ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه یاریزانه تاساڵی داهاتوو ئاستیان زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت و له‌گه‌ڵ هێنانی یاریزانی به‌ئه‌زموونتر تیپێكی به‌هێزتر دروست ده‌كه‌ین”.
له‌یاریه‌كی تری ئه‌مڕۆدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێی كرد.
یاریه‌كه ئاستێكی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی به‌تایبه‌ت یانه‌ی خاوه‌ن یاریگاو زۆرترین هێرشی ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه بوو كاتێك یانه‌ی میوان به تاكه گۆڵێك كه عه‌بدولعه‌زیز له خوله‌كی 33دا تۆماریكرد، به‌سوودی یانەی سیروانی نوێ كۆتای هات و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد.
دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ریزبه‌ندی یانه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه.
نه‌ورۆز 7خاڵ
سیروانی نوێ 7خاڵ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 4خاڵ
سلێمانی 4خاڵ
سه‌رچنار 0

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









